چاویارنیوز _ تاریق حەیدەرى قایمقامى قەزای کۆیە رایگەیاند، چەند دەستێکی ناحەز هەستاوت بەتێکدانی گۆڕستانی مەسیحییەکانی کۆیە و ئەمەش دژى پێکەوەژیانى هەزاران ساڵەى هاوڵاتییانی کۆیەیە. لەئێستادا تەواوی لایەنە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون دەستیان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن.
وتیشی، دوای ڕووداوەکە، ڕاستەوخۆ نووسینگەى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم، هاتۆتەسەر هێڵ و پێیان راگەیاندوون، کە نۆژەنکردنەوەى گۆڕستانەکە لەئەستۆدەگرن و ئەمڕۆ دەست بە کارى نۆژەنکردنەوەکە دەکرێت.
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی گۆڕستانی مەسیحییەکان نۆژەندەکاتەوە
قایمقامی قەزای کۆیە دەڵێت: دوای تێکدانی گۆڕستانی مەسیحییەکان، لەئێستادا خەریکن گۆڕستانەکە نۆژەندەکەنەوە.
No Comment! Be the first one.