ئیبراهیم عەباس:
شێروان شێروانی وەکو دیلی سیستەم؛ ئەم عەقڵیەتە تاکڕەوییە لە بەعسەوە بۆ پارتی ماوەتەوە
هەر کەسێکی سەر بە پارتی لە هەر دەزگایەکی پەیوەندار بە کەیسی شێروان بێت، ئەوانیش وەکو دیلی سیستەم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
دەسەڵات گەورەترین زیندان بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست دەکات و پەنا بۆ چەواشەکاری دەبات
پاش ١٦ ساڵ لەو تاوانە کە حزبی دەسەڵاتدار تۆمەتبارە سەرەکییەکەیە، دۆخی ڕۆژنامەنووسان زۆر خراپتر بووە و نموونەکەی کەیسی شیروان شیروانییە، ڕۆژنامەنووسێک کە کەوتۆتە بەر غەزەبی دەسەڵاتی پارتی و دەیانەوێت تا هەتایە و بە بیانووی بێ بنەما لە زینداندا بیهێلنەوە.
یادگار عەلی
سەرۆک ڕەمزی پەرتکردنی زیاتری پێکهاتەسیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بوو لەبەرچاوی عێراقییەکان
لە ڕاستیدا ئەو سەردانە بەو شێوەیەی ئەمڕۆ بینیمان، یەک گرنگیی بۆ کورد و هەرێمی کوردستان تێدانییە، بەپێچەوانەوە چاوەڕوانکراوە بەوهۆیەوە سەردەمێکی نوێ لە قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان لەنێوان یەکێتی و پارتی دەستپێبکات، هێندەی تریش پێگەی کورد و هەرێمی کوردستان لەلای شیعە و سوننەکان لاواز بکات.
عومەر گوڵپی
٥٠٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، چۆن (١٢٠ ملیار)ی بۆ مووچە تیا نییە؟
لەبەرئەوەی هیچ چاودێرییەک لەسەر داهات نییە لە کوردستان، نە پەرلەمان و لیژنەکانی هەن چاودێری بکەن، نە یاسای بودجە هەیە، نە ڕێگە دەدەن دیوانی چاودێری دارایی وردبینی بۆ سەرچاوەکانی داهات بکات (بەتایبەت ڕێگە نادەن تیمەکانی پشکنین بچنە خاڵە گومرگییەکان)، هەروەها ڕێگە نادەن تیمەکانی چاودیری دارایی وردبینی بۆ گرێبەستەکانی نەوت و غاز بکەن، بۆیە هیچ وردبینی و چاودێری و پشکنینێک لەسەر سەرچاوەکانی داهات نییە.
لەتیف مستەفا؛
هەوڵی تیرۆر کردنی ترەمپ راستیە یان سیناریۆ؟!
ئەو هەموو هەوڵی تیرۆر کردنانەی سەرۆکی ئەمەریکای ئیستا لە روداوی ئاسایی ناچن.