د.هێمن خورشید
کاتی ڕاپەڕینە؛ سەددام چ شتێکی لەمانە خراپتر بوو، کە خەڵکی لە دژی ڕاپەڕین؟!
تۆ دە ساڵ نەوتت فرۆشت، ملیۆنان دۆلار قەرزت هێناوە سەرمان، بەنیازی غاز بفرۆشیت کە چی ببێت؟
چاویارنیوز – د.هێمن خورشید لە نووسینێکدا دەڵێت: “چ قەدەرێکە چارەنووسی کوردی ئەم بەشە کەوتووەتە دەست ئەم بێ ئاوەزانە!”
لە نووسینەکەی د.هێمن خورشید هاتووە: تۆ هەشت ساڵە باجی هەنگاوێکی پێشووت دەدەیت کە خۆیشت نەتزانی بۆ هەڵتگرت، ڕیفراندۆمەکەت نیوەی ئەوەی هەتبوو لێی سەندیت.
تۆ کە ناتوانیت هاووڵاتییانی ئەو هەرێمەی سیوچوار ساڵە دەستت بەسەر خێروبێریدا گرتووە، بەڕێوە ببەیت و بوویتەتە مایەی ماڵوێرانی و ڕەجاڵییان، تۆی بێ ئاوەز ئەم هەنگاوە نوێیە چ بوو هەڵت گرت؟ تۆ دە ساڵ نەوتت فرۆشت، ملیۆنان دۆلار قەرزت هێناوە سەرمان، بەنیازی غاز بفرۆشیت کە چی ببێت؟
کاتی ڕاپەڕینە… سەددام چ شتێکی لەمانە خراپتر بوو، کە خەڵکی لە دژی ڕاپەڕین؟!
No Comment! Be the first one.