چاویارنیوز _ پارێزەری شێروان شێروانی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی بنەسڵاوە پێیڕاگەیاندووە کە دۆسیەی ئەو ڕۆژنامەنوسە ڕەوانەی دادگای تایبەتمەندکراوە بۆ سزادان و یەکلاکردنەوە، دەشڵێت، تا ئەم دەسەڵاتە مابێت ناهێڵێت شێروان شێروانی ئازاد بکرێت.
محەمەد عەبدوڵڵا پارێزەری ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،” جارێکیتر زوڵم ستەم و دادگاییکرنی ناڕەوا دەرحەق بە بریکاردارم رۆژنامەنوسی بەناحەق سزادراو شێروان شێروانی ئەنجامدرا “.
پارێزەرەکەی شێروان شێروانی دەڵێت،” دوای دوو ساڵ لە شاردنەوەو دەستی دەستی پێکردنی دواین دۆسیەی ناڕەوای سەر بریکاردارم کەمن وەکو پارێزەری ناوبراو بەگوێرەی یاسا مافی خۆمە ئاگاداری وردوو درشتی دۆسیەکە بم، بەلام بەداخەوە ڕێگربون، کەچی ئەمڕۆ دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی بنەسلاوە پێیڕاگەیاندم کە دۆسیەکەی شێروان ڕەوانەی دادگای تایبەتمەندکراوە بۆ سزادان و یەکلاکردنەوە “.
بەپێی وتەی ئەو پارێزەرە، رۆژنامەنوس شێروان شێروانی ماوەی سزادانی دواین دۆسیە کە لەسەری سزادرابوو کە ئێستا ماوەی حوکمەکەی بەسەر دەبات لە چاکسازی گەوران، لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ واتە مانگی نۆ کۆتایی دێت، دەبوو ئازاد بکرایە.
پارێزەری شێروان شێروانی وتیشی،” بۆیە بۆهەموو لایەک ڕونبێت کە پارتی دۆسیە دوای دۆسیە بۆ رۆژنامەنوس دروستدەکات و ناهێڵێت ئازاد بکرێت، یان تەنازول لە هەڵوێست و مەبدەئەکانی دەکات یان تا ئەم دەسەلاتە مابێت ناهێلێت شێروان شێروانی ئازاد بکرێت “.
ئەوەشیخستەڕوو،” لەدواین سەردانم بۆ لای بریکاردارم شێروان شێروانی لە چاکسازی گەوران پێیڕاگەیاندم، کە چەند کەسێک لەیەکێک لە دەزگا ئەمنیەکان بەتایبەت بۆ لای شێروان شێروانی هاتبون، دوای چەند پرسیار و گفتوگۆیەک پێیانڕاگەیاندبوو کە ئەگەر ئەو وەکو ئەوەی ئەوان دەیانەوێ بیکات، ئەم دۆسیانە هیچ نین و ئازاد دەکرێت، تەنانەت قەرەبوی ئەو پێنج ساڵەشی بۆ دەکەنەوە “.
محەمەد عەبدوڵای پارێزەر باسی لەوەشکرد،” ئەمەش زیاتر ئەو پێداگرییەی ئێمە دەچەسپێنێت کە هەموو ئەو دۆسیانەی سەر شێروان شێروانی بێ بنەماو نایاسایی و دروستکراون “.
محەمەد عەبدوڵڵا:
تا ئەم دەسەڵاتە مابێت ناهێڵێت شێروان شێروانی ئازاد بکرێت
جارێکیتر زوڵم ستەم و دادگاییکرنی ناڕەوا دەرحەق بە بریکاردارم رۆژنامەنوسی بەناحەق سزادراو شێروان شێروانی ئەنجامدرا .

No Comment! Be the first one.