چاویارنیوز _ سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە حکومەتی هەرێم بەرمیلێک نەوت بە 35 دۆلار دەفرۆشێت، بەڵام نایداتە بەغدا بە 65 دۆلار، جەختیش دەکاتەوە کە ئەگەر هەرێم پابەندبێت بە ناردنی نەوت و داهات، حکومەتی عێراقیش مووچە دەنێرێت.
سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە نێوان هەولێر و بەغدادا کێشە لەسەر 115 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دروست بووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بۆ ناوخۆ بەکاریدەهێنێت.
سۆران عومەر ڕوونیکردەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ئەو 115 هەزار بەرمیل نەوتە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی ناوخۆیی نییە، چونکە حکومەتی هەرێم دەیدات بە کۆمپانیاکان و ئەوانیش بە نرخی بازرگانی دەیفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان.
ئەوەشیخستەڕوو کە دەبێت ئەو 115 هەزار بەرمیل نەوتە بەکاربهێنرێت بۆ فرۆشتنەوەی نەوت و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو و لە هەرێمی کوردستانیش نرخی لیترێک بەنزین ببێت بە 450 دینار و نەوتیش بەو نرخەی عێراق دایناوە بدرێتەوە هاووڵاتییان، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەیداتە کۆمپانیاکان و ئەوانیش بە نرخی بازرگانی دەیفرۆشنەوە.
سۆران عومەر بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی خستە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و ڕایگەیاند، ناکرێت نەوت و داهات نەداتە بەغدا و داواشی لیبکات مووچەی بۆ بنیرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێم بەرمیلێک نەوت بە 35 دۆلار دەفرۆشێت و بەرپرسانی هەرێم لێی سوودمەند دەبن، بەڵام ئامادە نییە نەوتەکە بداتە بەغدا و هەر بەرمیلێک بە 65 دۆلار بفرۆشرێت و هاووڵاتییانی هەرێم لێی سوودمەند بن.
دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە
وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ئەو 115 هەزار بەرمیل نەوتە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی ناوخۆیی نییە

No Comment! Be the first one.