چاویارنیوز _ د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئومێدەوارین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دادگای فیدراڵی بڕیاری ناردنی مووچە بۆ هەرێم بدات.
وتیشی، لە یەکشەممەی پێش جەژن رێکارەکانی ئەو سکاڵایە تەواوکران کە چەند فەرمانبەرێک لە دادگاکە دژی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق تۆماریان کرد.
سەرەڕاى تێپەڕبوونى 11 رۆژى مانگى حوزەیران، هێشتا مووچەخۆرانى هەرێم مووچەى مانگى ئایارى رابردوویان وەرنەگرتووە و بەپێى نووسراوەکەى دارایى عێراق چارەنووسى مووچەى تەواوى مانگەکانى داهاتووى ئەمساڵیان نادیارە.
سەرەتای هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر مووچە دەدات
یەکشەممەی پێش جەژن رێکارەکانی ئەو سکاڵایە تەواوکران کە چەند فەرمانبەرێک لە دادگاکە دژی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق تۆماریان کرد.

No Comment! Be the first one.