چاویار – سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بانگەشەی ئەوە دەکات کە شەڕی براکوژیی حەرام و قەدەغە کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حیزب و بنەماڵەکەی بە هەموو شێوازێک ئامرازی سەرهەڵدانەوە و پەرەسەندنی شەڕی ناوخۆیی و ناکۆکییەکان لە هەرێمی کوردستان دابین دەکەن.
ئەگەر شەڕەکەی 22 ی ئابی سلێمانی، ناسراو بە شەڕەکەی لالەزار، بە نموونە باس بکەین، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە مەسرور بارزانی کوڕە گەورەکەی مەسعود بارزانی بە بێ گرنگیدان بە بانگەشە و فەتواکەی باوکی، ئامادەکاریی بۆ ئەو شەڕە کردبوو. بە واتایەکی تر مەسرور بارزانی هۆکاری سەرەکی ئەم شەڕە براکوژییە لە سلێمانی بووە.
مەسرور بارزانی چەندین ساڵە داڵدەی ئەژی ئەمین و دەیان کەسی نزیک لەوی لە هەولێر داوە و هەموو جۆرە پشتیوانییەکی سەربازی و ئەمنی و دارایی لێدەکات و بە هەمان شێوە ئەو پشتیوانییەشی بۆ لاهور شێخ جەنگی هەبووە. ئامانجی مەسرور بارزانی لەم هەموو پشتیوانییەش ئەوە بووە کە ئەژی ئەمین و لاهور شێخ جەنگی دژی کوڕانی جەلال تاڵەبانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان چالاکی بکەن و ئەنجامی ئەم سیاسەتەش ئەو براکوژی و ماڵوێرانییە بوو کە لە سلێمانی بینرا.
کە واتە، ماڵباتی بارزانی هۆکاری سەرەکی شەڕەکەی لالەزار و سەرهەڵدانەوەی شەڕی ناوخۆیی و براکوژی لە هەرێمی کوردستان بوون و خەڵک دەزانێت سیاسەت و کردەوەی ئەم بنەماڵە و پارتی دیمۆکراتی کوردستان چۆنە و چۆن هەرێمی کوردستانیان لە هەر ڕوویەکەوە بەرەو هەڵدێر بردووە.
فەتواکەی مەسعود بارزانی و شەڕەکەی لالەزار
مەسرور بارزانی چەندین ساڵە داڵدەی ئەژی ئەمین و دەیان کەسی نزیک لەوی لە هەولێر داوە و هەموو جۆرە پشتیوانییەکی سەربازی و ئەمنی و دارایی لێدەکات و بە هەمان شێوە ئەو پشتیوانییەشی بۆ لاهور شێخ جەنگی هەبووە.

No Comment! Be the first one.