چاویارنیوز _ لەبەرامبەر ئەوەدا کە لە بەرنامەیەکی کەناڵی رووداوی نێچیرڤان بارزانیدا ڕەخنە حکومەت و مووچە دەگرێت، کەناڵی (کوردستان تیڤی) پارتی ڕەخنەی توند لەکەناڵەکە و پێشکەشکاری بەرنامەکەش دەگرێت.
کەناڵی کوردستان تیڤی، هێرشی توند دەکاتە سەر تۆڕی میدیایی ڕوداو، کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت. کەناڵی کوردستان تیڤی لە پەیامێکدا بەناونیشانی (وەڵامێک بۆ چما چمای ڕەنجەکەی ڕوداو) بڵاویکردەوە “زێدەڕۆییەکەی تۆمان بینی کە زۆر بەناهەقی و بە ڕقەوە چەواشەکاریت دەکرد و لەسەر شاشەوە لە دژی پارتی ڕقت هەڵدەڕشت و قسەی بێ بنەمات دەکرد و زۆر ڕەزاقورسانە دەدوای”.
لەبڵاوکراوەکەی کوردستان تیڤیدا هاتووە “ئێمە هەمومان زۆر چاک ڕابردووی تۆ دەزانین کە لە کوێ بوویت، دەشزانین چۆن هاتیتە کەناڵی ڕوداو و چۆن تۆ و ڕووداوەکەشت لەسایەی پارتی پێگەیشتن و زمانتان لەئاست پارتی و دەستکەوتەکانی درێژ بوو “.
کەناڵی کوردستان تیڤی لەدرێژەی پەیامەکەیدا بۆ ڕەنج سەنگاوی نووسیوتی: ئەگەر پێتوایە کە پارتی ئەوەی لەگەڵی نەبێ بە خائین دادەنێ و پارتی بەمجۆرەیە کە تۆ وەسفی دەکەی، ئەوا دڵنیا بە نە تۆ و نە ڕووداو نەتاندەتوانی هەبن و بەمجۆرە ناهەقی و زماندرێژی بکەن “.
No Comment! Be the first one.