چاویارنیوز _ محەمەد تەها سەرۆکی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەلی سوریا، دوای ئەوەی مافی کاندیدەکانی بۆ ئەندامبوون لە ئەنجومەنی گەل لە هەر پەنجا بازنەکەی سوریا پەسەندکرد، ڕاگەیاند: بەپێی ڕاگەیەنراوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سوریا، تائێستا ژمارەی کاندیدەکان گەیشتووەتە هەزار و ٥٧٨ کەس، کە 14%یان ژنن، بەڵام سیستمەکە بەجۆرێکە، ڕێژەی ژنان لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە جیاوازە
ئاژانسی سانا، کە ئاژانسی ڕەسمیی کومەتە باس لەوە دەکات، ڕۆژی شەممە وەک ڕۆژی بێدەنگی هەڵبژاردن دیاریکراوە.
لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە لەناوچە کوردییەکانیشدا، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا رایگەیاند: بەهۆی “ئاڵنگاریی ئەمنی”، هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنەکەیان لە پارێزگەکانی حەسەکە، رەقە و سوەیدا دواخستووە.
پەرلەمانى داهاتووى سوریا سێ ئەرکى سەرەکى دەبێت کە بریتین لە، دانانى یاسا، نوێنەرایەتیکردنى گەلى سوریا، لێپرسینەوە و چاودێریکردنى کارەکانى حکومەت.
پێنجی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنەکانی سووریا ئەنجام دەدرێت
لیژنەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى گەلى سوریا بڵاویکردەوە، یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم لە سەعات ٩:٠٠ی بەیانی دەنگدان بۆ پەرلەمانی سوریا دەستپێدەکات، هەژمارکردنەوەی دەنگەکانیش لەسەعات ٤:٠٠ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات.

No Comment! Be the first one.