چاویارنیوز _ رێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان ڕایدەگەیەنێت، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی دەیەم ریکۆردی شکاندووە لە چاو پێکهێنانی نۆ کابینەکەی رابردوو لەهەرێم، لە پێکهێنانیشدا (یەکەم کابینەی حکومەت) خێراترین بووە.
ماوەی 11 مانگە هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام هێشتا حکومەت پێکنەهێنراوە،
ئەو ڕێکخراوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوەشدەکات: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، دەبوو حکومەت له‌سه‌ره‌تای ئهمساڵوە له په‌رله‌مانی كوردستان متمانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌هۆی پێكنه‌هاتنی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌رله‌مان، پرۆسه‌كه به رێككاره پهیڕهویهكانی خۆیدا تێنهپهڕێووه و یانزە مانگە حکومەت پێکنەهێنراوە.
ڕاپۆرتەکە باس لەوەشدەکات: ئه‌م دواكه‌وتنه لێكه‌وته‌ی زۆری له په‌كخستن و لاوازكردنی رۆڵی دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و پرسی شه‌فافییه‌ت هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌م راپۆرته ده‌ریخستوه كه خێراترین پێكهێنانی كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بوه، كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگ پێكهێنراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە له‌هه‌موشیان دواكه‌وتو تر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌مه كه تا ئێستا پێكنه‌هێنراوه و ماوەی دواکەوتنەکەی زیاترە لە سێ هێندەی کابینەی یەکەم و لە چاو کابینەکانی دیکەشدا ڕیکۆردی شکاندوە.
به ئامانجی ئه‌وه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م زیاتر دوانه‌كه‌وێت، جارێكی رۆح به‌به‌ر دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان بكرێته‌وه، لە ڕاپۆرتەکەدا ڕێکخراوەکە کۆمەڵێک راسپاردەشی بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی بنه‌ما یاسایی و پهیرهویهكان خستوەتەڕو،
یانزە مانگە حکومەت پێکنەهێنراوە؛
ڕێکخراوەکان ناڕازین لە پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ
ماوەی 11 مانگە هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام هێشتا حکومەت پێکنەهێنراوە، ڕێکخراوێکیش ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوەشدەکات: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، دەبوو حکومەت له‌سه‌ره‌تای ئهمساڵوە له په‌رله‌مانی كوردستان متمانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌هۆی پێكنه‌هاتنی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌رله‌مان.

No Comment! Be the first one.