چاویارنیوز _ دوای دوو ڕۆژ لە پەلاماردان و دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی گوندەکەوە لەلایەن پارتییەوە، لەئێستادا لەژێرزەختی هێزەکاندا، هاووڵاتیان، گوندەکەیان چۆڵ دەکەن.
هاووڵاتیانی گوندی لاجان قسەیان بۆ میدیاکان کردووەو دەڵێن: هێزەکانی پارتی دەیانەوێت جینۆساید و قڕمان بکەن.
عەشیرەتی هەركی ئاماژەی بەوەدەکات: داوا لە نوێنەری وڵاتان و رێكخراوەكان دەكەین بەهانای خەڵكەكەمانەوە بچن.
بە گوێرەی زانیارییەکان پارتی بە زۆر ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی لاجانی بردبووە وەزارەتی ناوخۆ و کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ سازکردن، بۆ ئەوەی راستییەکانی رووداوەکانی ئەمڕۆی ئەو گوندە بشارنەوە
تایبەت بە ئاڵۆزییەکانی لاجان، هاووڵاتیانی خەباتیش دەستیان کردووە بە خۆپیشاندان و داوای چوونەدەرەوەی ئەو هێزەی پارتی دەکرێت کە چوونەتە گوندەکەوە.
میدیاکانی باشووری کوردستانیش بڵاویانکردەوە، هیچ ڕووداوێکی گێرەشێوێنی لە گوندەکەدا ڕووینەداوەو پارتی دەیەوێت بەو هۆیەوە وەک عەشیرەتەکانی دیکەی ناوچەکە، عەشیرەتی هەرکیش لەو گوندە دەربکات و چۆڵ بکات.
لەئێستادا عەشیرەتی هەرکی دەڵێت، ئەوەی پارتی بەرامبەرمان دەیکات غەدرەو پێویستە هەموومان بێینە دەنگ و تۆڵەی خۆمان بکەینەوە.
هاووڵاتیانی گوندەکەش دەڵێن: تائێستا نزیکەی هەشت کەس لە هاووڵاتیانی گوندەکە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە بێسەروشوێن کراون و نازانرێت بۆ کوێ براون.
جەوهەر ئاغای هەرکی و حەیدەر ئاغا، ڕایدەگەیەنن ئەو کەسانەی قسەیان بۆ میدیای پارتی کردووە و دەڵێن هیچ شتێک ڕووینەداوە، ئەوکەسانە کادری پارتین و تەعبیر لە عەشیرەتی هەرکی ناکات.
زانیاریی ورد لەبارەی ئاڵۆزییەکانی لاجان
گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان لەنێوان هاووڵاتیانی گوندەکە و هێزەکانی پارتیدا بەردەوامە و ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرکی، بێسەروشوێنە.
No Comment! Be the first one.