چاویارنیوز – لە پشت پەردەی دیپلۆماسییەوە، هاوپەیمانە دەرەکییەکان پێشتر ڕاستەوخۆ پەیامی توندیان ئاڕاستە کرد بوون کە “ئەمەی ئێوە دەیکەن حوکمڕانی نییە”؛ هۆشداریی بەردەوام لەسەر سەرکوت کردنی ئازادیی ڕا دەربڕین، گرتنی ڕۆژنامەنووسان و دزیی گشتی دراوە،بەڵام بنەماڵە بە خەیاڵی کڕینی ویژدانی بەرپرسانی بیانی لە ڕێگەی بەخشینی بەرتیل،گوێی بەم هۆشدارییانە نەدەدا.
گەورەترین پرسیار ئەوەیە بۆچی بنەماڵەی بارزانی ئامادە نییە هیچ کام لە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم ڕادەستی هیچ هێزێکی تر بکات،تەنانەت ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرینەی کورسییەکانیش بە دەست بێنێت ؟ وەڵامەکە ڕوونە: پۆستی سەرۆکایەتی بۆ ئەوان تەنها ئامرازێک بووە بۆ برسی کردنی هاووڵاتییان و بەکارهێنانی پێگەی فەرمی بۆ سپی کردنەوەی ملیارەها دۆلاری دزراو و ناردنە دەرەوەی بۆ بانکە جیهانییەکان.
بنەماڵە بە چاوپۆشی لە هاواری خەڵکی بێ بەش،کورسییەکانی دەسەڵاتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی کڵۆم داوە،لە کاتێکدا جەماوەر چیتر بەرگەی ئەم سیاسەتی برسی کردنە ناگرێت کە لە ساڵی ٢٠١٤وە بەسەریاندا سەپێنراوە؛دۆخی ئێستایان هاوشێوەی ڕابردوو نییە و پێگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییان بە توندی کەوتووەتە لێژی.
تەنانەت هاوپەیمانان و دۆستانی کوردییش پێشبینییان نەدەکرد ئەم مۆدێلە لە حوکمڕانیی بنەماڵە هێندە بخایەنێت؛ ئەوان سەریان سوڕما بوو کە چۆن هاووڵاتییان لە بەرامبەر ئەم هەموو چەوساندنەوە و بێ مووچەیییەدا درێژەیان بە ڕێگاکە داوە، چونکە لە هیچ وڵاتێکی دونیادا نەبووە خەڵک هێندە برسی بکرێت و هەر بێ دەنگ بێت.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرەتا وای دانابوو کە خەڵک لە ناوخۆوە ئەم دەسەڵاتە ڕادەماڵێت، بەڵام کاتێک بینییان بە هۆی ترس و گرتن و کوشتنەوە بێ دەنگی کێشراوە بەسەر دۆخەکەدا، ئەم جارە وڵاتانی بڕیار بە دەست خۆیان ئەرکەکەیان گرتە ئستۆ و لە ڕێگەی واشنتۆن و بەغداوە هێڵی کۆتاییان بۆ کێشا.
لە پشت پەردەی دیپلۆماسییەوە، هاوپەیمانە دەرەکییەکان پێشتر ڕاستەوخۆ پەیامی توندیان ئاڕاستە کرد بوون کە “ئەمەی ئێوە دەیکەن حوکمڕانی نییە”؛ هۆشداریی بەردەوام لەسەر سەرکوت کردنی ئازادیی ڕا دەربڕین، گرتنی ڕۆژنامەنووسان و دزیی گشتی دراوە،بەڵام بنەماڵە بە خەیاڵی کڕینی ویژدانی بەرپرسانی بیانی لە ڕێگەی بەخشینی بەرتیل،گوێی بەم هۆشدارییانە نەدەدا.
کۆتایی گەمەی لۆبیکردن لە دەرەوە گەیشتووەتە بن بەست؛ کۆمپانیا و لایەنە لۆبیستەکان کە پێشتر پارەی خەیاڵییان لێ وەردەگرتن،ئێستا بە ڕوویاندا دەدەنەوە و دەڵێن: “دۆسیەکانی گەندەڵی،پێشێل کاری و دزییەکانی ئێوە هێندە هەمە جۆر و زۆرن، چیتر هیچ دەرفەتێکمان نییە بۆ ئەوەی لۆبیتان بۆ بکەین.”
پێشبینی و هۆشدارییە ستراتیژییەکانی پێنج ساڵ لەمەوبەر ئێستا دەبنە واقیع،کە تێیدا جەخت کرابووەوە دەبێت کورد بگەڕێتەوە ژێر چەتری دەسەڵاتی ناوەند هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەم سیاسەتە چەوتەوە هێندە بێ دەسەڵات کراوە کە بەغدا بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکی و هاوشێوەی پارێزگاکانی تر مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.
لە ئێستادا، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، عەلی زەیدی، تەواوی ڕێگاکانی بۆ تەخت کراوە و لە لایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەرکەکەی پێ سپێردراوە کە نابێت ئەم شێوازە لە حوکمڕانیی هەرێم بەردەوام بێت؛تەنها چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ ئەوەی ئەم پلانە بە تەواوی بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و گۆڕان کاریی ڕیشەیی ڕوو بدات.
No Comment! Be the first one.