چاویارنیوز – چارڵز دیسیتلار، ئەستێرەی بەلجیکی یانەی ئاتالانتا، یەکێک لە باشترین ئاستەکانی وەرزی چامپیۆنزلیگی تۆمارکرد، لە یارییەکەی ئاتالانتا بە ئەنجامی 2-1 لە چێڵسی و کاریگەرترین یاریزان بوو لە یاریگادا بەو پێیەی ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لە هەردوو گۆڵی تیپەکەیدا بینی.
دیسیتلار توانی لەم یارییە گرنگەدا ئامارێکی نایاب تۆمار بکات کە 1 گۆڵ و 1 ئەسیست بوو بۆ ئەوەی ئاستێکی تەواو و بێ کەموکوڕی پێشکەش بکات. دیسیتلار لەم یارییەدا 3 لێدانی لەسەر گۆڵی چێڵسی تۆمارکرد، یەکێک لەو لێدانانە لە ئامانجدا بوو. ئەستێرەی بەلجیکی ئاتالانتا بەردەوام بەرگریکارانی چێڵسی خستە ژێر فشارەوە بە 49 جار وەرگرتنی تۆپ، دریبڵێکی سەرکەوتوو، هەلێکی نایابی تۆمارکردنی گۆڵ و پێشکەشکردنی 3 پاسی سەرەکی. هەروەها لە کاتی یارییەکەدا ئامادەییەکی جێی متمانەی هەبوو بە تۆمارکردنی ٢٧ پاسی دروست لە کۆی ٣٠ پاس.
هەروەها لە ڕووی ئەدای کارکردن لە دووانەدا، دیسێتلار ئاستێکی نموونەیی نیشان دا؛ لە کۆی ٧ دووانەی لە یاریگادا ٦ بردنەوەی بەدەستهێنا و یەکێک بوو لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئاتالانتا. لە کۆتاییدا ئەم ئاستە نایابە لەگەڵ 10 پشکی تەواودا بوو، پشکێک کە بە باشی ڕەنگدانەوەی ئاستەکەیە. دیسیتلار لەم وەرزەدا تا ئێستا 18 یاری لەگەڵ یانەی ئاتالانتا ئەنجامداوە و 4 گۆڵی تۆمارکردووە و 3 ئەسیستیشی پێشکەش کردووە و بە تێکڕایی پشکی 7.39، بەدەست هێناوە.
No Comment! Be the first one.