چاویارنیوز ـــ ئێرلینگ هالاند، تۆمارکردنی گۆڵە باوەڕپێنەکراوەکانی لە چامپیۆنزلیگدا، ئامارێکی بەدەستهێنا کە تەنانەت بەراورد بە دوو ئەفسانەی تۆپی پێ، لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بە سەرسوڕهێنەر وەسف دەکرێت.
ئەستێرەی نەرویجی مانچستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگدا لە 50 یاریدا توانیویەتی 52 گۆڵ تۆمار بکات؛ ئامارێک کە لە ڕووی خێرایی گۆڵکردنەوە بێ وێنەیە. ئەم ئامارە بەراورد بە ئامارەکانی لیۆنێل مێسی کە لە 50 یاری چامپیۆنزلیگدا 31 گۆڵی تۆمارکردبوو و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش کە تەنها 12 گۆڵی تۆمارکردبوو بەڕاستی سەرسووڕهێنەرە.
ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێرلینگ هالاند نەک هەر بە تاکەکەسی هەردووکیان تێپەڕاندووە، بەڵکو تەنانەت گۆڵەکانی مێسی و ڕۆناڵدۆش بە یەکەوە لەم ژمارە یارییانەدا ناگەنە ڕیکۆردە سەرسوڕهێنەرەکەی هالاند.
ئەم ئامارانە ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆپی پێی ئەوروپا ڕووبەڕووی دیاردەیەکی جیاواز دەبێتەوە؛ هێرشبەرێک کە بە هێزی جەستەیی و وردبینی تەواوکردن و غەریزەی بێهاوتای گۆڵ تۆمارکردن، دەتوانێت هاوکێشەکانی چامپیۆنزلیگ و تۆپی پێی جیهانی بۆ ساڵانی داهاتوو بگۆڕێت.
زۆر کەس پێیان وایە ئەگەر هالاند بەم ڕێژەیە بەردەوام بێت، ئەوا ڕیکۆردی مێژوویی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لەم ڕکابەرییانەدا درەنگ یان زوو دەشکێنێت.
No Comment! Be the first one.