چاویارنیوز ـــ “ئۆتامەندی” بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی بەنفیکا، بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە
بەنفیکا درێژکردنەوەی گرێبەستی “نیکۆلاس ئۆتامەندی” کاپتنی یانەکەی ڕاگەیاند. گرێبەستی نوێی ئەو بەرگریکارە ئەرجەنتینییە تەمەن 37 ساڵە تاوەکو هاوینی 2027 بەردەوامە.
کاراس ئۆتامەندی لە ساڵی 2020ەوە درێسی بەنفیکا لەبەردەکات و لەم ماوەیەدا لەگەڵ ئەم یانەیە نازناوەکانی خول و جامی سوپەری پورتوگالی بردووەتەوە.
وەرزی رابردوو 31 یاری لە خولی پورتوگال ئەنجام دا و 6 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمارکرد. ئەم بەرگریکارە بە ئەزموونە کە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین مۆندیالی 2022ی بردووەتەوە، بەگوێرەی Transfermarkt ئێستا نرخەکەی بە یەک ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.
No Comment! Be the first one.