چاویارنیوز ـــ “سەردار ئازمون” دوای دوورکەوتنەوەیەکی زۆر لە یاریگا، هەر کە گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی شەباب ئەهلی ناوی خۆی لە لیستی باشترین یاریزانەکانی خولی ئیمارات تۆمار کرد.
سەردار ئازمون، ئەستێرەی ئێرانی بۆ ماوەی 3 مانگ بەهۆی پێکانەوە لە یاریگا دوورکەوتەوە، بەڵام هەر کە گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی شەباب ئەهلی گۆڵێکی تۆمارکرد و بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ (دووشەممە)، ماڵپەڕی “سپۆرت 4 ئاڵ” لە لیستی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیماراتدا دانراوە.
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران له وەرزی ڕابردوودا به تۆمارکردنی11 گۆڵ و 6 ئاسیست تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی ساڵی ئیماراتی بەدەستهێنا.
لە یارییە گرنگەکەی دوبەی لە نێوان شەباب ئەهلی و ئەلنەسر لە خولەکی 77دا ئازمون هاتە ناو یاریگا.
ئەم یارییە چارەنووسساز و گرینگە خەریک بوو بە یەکسانبوونێکی بێ گۆڵ کۆتایی پێبێت کاتێک ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران لە خولەکی 4+90 بە لێدانێکی سەر و زۆر جوان گۆڵی بردنەوەی بۆ شەباب ئەهلی تۆمارکرد و هەموو یاریگاکە بە یەک دەنگ نێوی “ئازمون”یان بانگ دەکرد
ماڵپەڕی ئیمارات سپۆرت 4ئاڵ ئەمڕۆ 7 کاندیدی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولەکە ڕاگەیاند، تەنها سەردار ئازمون وەک یاریزانی یەدەگ لەنێو باشترینەکاندایە.
میدیاکانی ئیمارات بە وەسفکردنی گەڕانەوەی خێرای هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران بۆ باشترینەکان، نووسیویانە: سەردار ئازمون زۆر زوو بازێکی دا و دووەم تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا.
ئەستێرەی ئێرانی بەخێرایی دەگەڕێتەوە ناو لیستی باشترین یاریزانانی ئیمارات
سەردار ئازمون، ئەستێرەی ئێرانی بۆ ماوەی 3 مانگ بەهۆی پێکانەوە لە یاریگا دوورکەوتەوە، بەڵام هەر کە گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی شەباب ئەهلی گۆڵێکی تۆمارکرد و بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ (دووشەممە)، ماڵپەڕی "سپۆرت 4 ئاڵ" لە لیستی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیماراتدا دانراوە

No Comment! Be the first one.