چاویارنیوز ـــ هەڵبژاردنی “یانگ هانسن” لاوی تەمەن 20 ساڵی چینی لە پلەی شانزدەیەمی لیگی باسکەی NBAیدا هەمووی تووشی شۆک کردووە.
یانگ هانسن لاوی تەمەن 20 ساڵانی خەڵکی پارێزگای شاندۆنگ لە وڵاتی چین بە بەرزی باڵای 2 مەتر و 18 سانتیمەتر ڕێگای خۆی لە قوتابخانەی وەرزشی ناوخۆیی بۆ یانەی پڕۆفشناڵی “کیانگدائو” و ئێستەش بۆ لیگی NBA تێپەڕاند.
ئەو لە یەکێتی باسکەی چین (CBA) بە ئامارە سەرسوڕهێنەرەکانی ناسراو بوو، کە تێکڕای 16.6 خاڵ و 10.5 گەڕانەوەی هەبوو، ئێستا دەرفەتی ئەوەی هەیە لە گەورەترین خول لە جیهاندا بدرەوشێتەوە.
No Comment! Be the first one.