چاویارنیوز – خەڵاتی کوڕی زێڕینی ساڵی ٢٠٢٥ Golden Boy بەخشرایە دێزیرێ دۆئێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان کە تەمەنی ٢٠ ساڵە. ئەم خەڵاتە بەناوبانگە کە ساڵانە لەلایەن بڵاوکراوەی ئیتاڵی توتۆسپۆرتەوە دەدرێت بە باشترین یاریزانی تەمەن خوار ٢١ ساڵ لە تۆپی پێی ئەوروپادا، دێزیرێ دۆئێ وەک دیارترین بەهرەمەندی گەنجی ئەمساڵ لە کیشوەری سەوزدا ناساند.
دۆئی وەرزێکی خەیاڵی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەسەر برد؛ لە خولی فەرەنسا و چامپیۆنزلیگدا درەوشایەوە و ڕۆڵی سەرەکی لە سەرکەوتنەکانی یانەکەدا بینی. یەکێک لە گرنگترین ساتەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠٢٥ بوو بەرامبەر ئینتەر، کە تیایدا تواناکانی هێرشبردن و داهێنەری خۆی بە دوو گۆڵ و ئەسیستێک نیشان بدات.
لە کێبڕکێی خەڵاتی Golden Boyدا، دۆئی بە ئاستە بەرزەکەی توانی بەسەر ڕکابەرە بەهێزەکانیدا زاڵ بێت، لەوانە یاریزانە لاوەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و یانە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا. توانای گۆڵکردن و پێشکەشکردنی ئەسیستێەکانی ناوبراو زۆر گرنگ بوو کە توانی لە پاڵێوراوانی دیکەی جیابکاتەوە.
بە بردنەوەی خەڵاتەکە، دێزیرێ دۆئی چووە ڕیزی ئەستێرە گەنجەکانی ڕابردوو وەک کیلیان ئمباپێ، پێدرێتی، جود بێلینگهام و دێمبلی. ئەم دەستکەوتە نەک هەر بەهای هەوڵە تاکەکەسییەکانی نیشان دەدات، بەڵکو سیاسەتی پاریس سانجێرمان بۆ پەروەردەکردن و ڕاکێشانی بەهرەمەندە گەنجەکان پشتڕاست دەکاتەوە.
ئێستا بە پاڵنەر و متمانەیەکی بەرزەوە، دوئێ دەبێت بەردەوام بێت لە ڕێگاکەی بۆ مسۆگەرکردنی شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکی پاڵەوانانی وەرزی ڕابردووی ئەوروپا و خۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی لە وەرزەکانی داهاتوودا ببێتە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێی ئەوروپا.
No Comment! Be the first one.