چاویارنیوز ـــ تیدی شێرینگهام ئەستێرەی پێشووی شەیتانە سوورەکان پێی وایە ئەلیخاندرۆ گارناچۆ بڕیاری هەڵەی داوە بە جێهێشتنی مانچستەر یونایتد و پەیوەندی کردن بە چێڵسی لە هاویندا.
گارناچۆ لە ساڵی 2022 لە ژێر سەرپەرشتی ئیریک تێنچ هەڵبژاردەی یەکەمی یانەی مانچستەر یونایتددا بووە و بووە بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی شەیتانە سوورەکان. بەڵام کاتەکانی لە ئۆڵدترافۆرد بە شێوەیەکی ناخۆش کۆتایی هات، دوای ناکۆکی لەگەڵ ڕوبێن ئەمۆریم. دواتر چێڵسی ئەو دەرفەتەی گواستەوە و 40 ملیۆن پاوەندی داوە بۆ ئەوەی یاریزانە باڵە ئەرجەنتینییەکە بگەیەنێتە ستامفۆرد بریج.
گارناچۆی تەمەن 21 ساڵ تا ئێستا هیچ گۆڵێکی بۆ چێڵسی تۆمار نەکردووە، بەڵام لە یارییەکەی بەنفیکا لە چامپیۆنزلیگدا بەهرەی خۆی نیشان دا. بەڵام شێرینگهام گومانی هەیە لە سەرکەوتنەکانی لە ستامفۆرد بریج و بانگەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر لە شوێنی ئەو بوایە هەوڵی باشترکردنی دۆخی خۆی لە یانەی مانچستەر یونایتد دەدا.
ناوبراو لەم دواییانەدا وتی: “پێموایە ئەلیخاندرۆ گارناچۆ یاریزانێکی زۆر بەتوانایە، بەڵام تەنها کات دیاری دەکات کە ئایا دەتوانێت لە چێڵسی سەرکەوتوو بێت یان نا، نائومێد دەبێت لەوەی کە تەنانەت لە کورسی یەدەگیش دابەزێت بەرامبەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد، جێهێشتنی مانچستەر یونایتد بۆ پەیوەندیکردن بە چێڵسییەوە بڕیارێکی گەورە بوو، بەڵام ئەگەر من بەشێک بوومایە لە تیپی بەڕێوەبردنەکەی هەرگیز ئامۆژگاریم نەدەکرد کە ئەو کارە بکات. کاتێک لە یونایتد بیت، دەبێت هەموو هەوڵێک بدەیت بۆ ئەوەی شتەکان باش بێت. مانچستەر یونایتد گەورەترین یانەی جیهانە و کاتێک دەڕۆیت، ناچیتە یانەیەکی باشتر بە تایبەت بە شێوازی ڕۆشتنی و کاردانەوەی هاندەران، ئەو چانسی گەڕانەوەی نابێت.
No Comment! Be the first one.