چاویارنیوز – گایزگا مێندیتا یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە داوای لە برۆنۆ فێرناندێز کاپتنی یانەی مانچستەر یونایتد دەکات کە، پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکە بکات.
یاریزانە پورتوگالییەکە لەم وەرزەدا لە ناوەڕاستی یاریگادا لە ڕۆڵێکی سنووردارتردا بەکارهێنراوە لەگەڵ کاسیمیرۆ، لەبری ڕۆڵی ئاسایی هێرشبەری، ئەمەش وایکردووە دەنگۆی ناڕەحەتییەکەی بڵاوببێتەوە.
فێرناندێس وەرزی ڕابردوو تاکە خاڵی گەشاوەی تیپەکە بوو، کە خراپترین وەرزی یونایتد بوو لە مێژووی پریمەرلیگدا. باشترین یاریزان و کاریگەرترین یاریزانی تیپەکە بوو بە تۆمارکردنی ١٩ گۆڵ و ١٩ ئەسیست لە ٥٧ یاریدا.
سەرەڕای ئەم ئاستە درەوشاوەیە، ئەمۆریم بڕیاریدا ڕۆڵی خۆی بگۆڕێت و لەم وەرزەشدا فێرناندێزی خستۆتە هاوبەشییەکی ناوەندی شانبەشانی کاسیمیرۆ. لەگەڵ هاتنی ماتیۆس کۆنیا و برایان مبۆمۆ لە هاویندا و گەڕانەوەی مەیسۆن ماونت بۆ فۆرمەکەی، فێرناندێز ڕۆڵی بەرگری زیاتری لە پێکهاتەی 3-4-2-1دا بینیوە.
گایزکا مێندیتای یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و ئیسپانیا دەڵێت: سەیری ئیلکای گۆندۆگان بکەن، ئەویش لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا هاتۆتە بارسا، بۆیە لەڕووی تەمەنەوە هیچ نیگەرانییەکی گەورە نییە ئەگەر برۆنۆ فێرناندێز بیەوێت ئەو کارە ئەنجام بدات، لەڕووی بەهرەییەوە هەموو سیفەتەکانی هەیە بۆ ئەوەی لە لالیگا سەرکەوتوو بێت، ئەوە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چۆن هەست دەکات ئەو پۆستەی کە حەزی لێیە کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی دەبێت هیچ هۆکارێک نابینم کە نەتوانێت بێتە لالیگا، بەتایبەتی بۆ بەرشەلۆنە، هەوڵی بردنەوەی جامەکان دەدات لە خولە جیاوازەکاندا و دڵنیام ئەوە چەندین جار بە مێشکیدا تێپەڕیوە بەڵام هەمووی پەیوەستە بە تەماحەکەی و دۆخی ئێستای لە یونایتد هەروەک چۆن حەز دەکەم ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولی ئینگلیزیدا ببینم. هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە لەسەدا سەد خۆشیان دەوێت، چ لەڕووی بەهرە و چ لەڕووی کەسایەتییەوە.
No Comment! Be the first one.