چاویارنیوز ـــ تۆماس فرانک دووپاتیکردەوە کە ڕاندال کۆلۆ مۆانی ئامادەیە بۆ یەکەم یاری خۆی لە پریمەرلیگ لەگەڵ تۆتنهام ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا یاری بکات.
هێرشبەرە فەرەنسیەکە، کە لە ڕۆژی کۆتایی گواستنەوەی یاریزانان بەشێوەی خواستن لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد، لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە و تا ئێستا هاندەرانی تۆتنهام لە یاریکردندا نەیانبینیوە.
بەهۆی پێکانەوە کۆلۆ مۆانی و دۆمینیک سۆلانکی هەردووکیان لە یاریگاکان دوورکەوتوونەتەوە، فرانک و تیپەکەی تا ئێستا ناچاربوون پشت بە ڕیچارلیسۆن ببەستن لە هێرشبردندا. هێرشبەرە بەڕازیلییەکە تا ئێستا لە پریمەرلیگدا ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە و سێ گۆڵ و یەک ئەسیستیشی تۆمارکردووە، بەڵام گەڕانەوەی نزیکی کۆڵ مۆانی دەتوانێت ڕکابەریی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی هێرشبەری ژمارە یەک هەڵگیرسێنێتەوە.
یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە بە ڕۆڵی یەدەگ ناسراوە لە ڕاکردنی فەرەنسا بۆ یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 لە قەتەر. کۆلۆ موانا بە گرێبەستێکی گەورە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد دوای ئەوەی لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، بەڵام کاتەکانی لە پاریس وەک پلان بۆ دانەناوە، تەنها 8 گۆڵی لە خولی فەڕەنسا تۆمارکرد، لە مانگی یەکی ساڵی 2025 بە خواستن پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کرد و دوای ئەوەی لە ئیتاڵیا فۆڕمی خۆی وەرگرتەوە، یانەکە هەوڵیدا لە هاویندا گرێبەستی لەگەڵ بکات، بەڵام دواجار تۆتنهام سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی. بەڵام تەنها 13 خولەک لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڤیاریال یاری کردووە و لەو کاتەوە بەهۆی پێکانەوە مانگێک بەشداری نەکردووە.
No Comment! Be the first one.