چاویارنیوز ــ بەگوێرەی راپۆرتێکی دادگای چاودێری فەرەنسا ئاشکرا کراوە کە ئەو وڵاتە بڕێکی زۆری پارەی لەمەر پاراستنی ئاسایشی ئۆڵۆمپیاد خەرج کردووە.
باڵاترین دەسەڵاتی دادگای چاودێڕی فەڕنسە لە ڕاپۆرتێکا بڵاوی کردەوە کە باجدەرانی فەڕەنسا نزیکەی 6 ملیار یۆرۆیان بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 خەرجکردووە.
بەرپرسانی خۆجێی 2.77 ملیار یۆرۆیان بۆ ڕێکخستنی یارییەکان و 3.19 ملیار یۆرۆی دیکەش بۆ ژێرخانی ئابووری خەرج کردووە. حکومەتی فەڕەنسا سەرەتا بەڵێنی دا کە بودجەی گشتی بۆ ئەم یارییانە نزیکەی یەک ملیار یۆرۆ بێت. لە وەڵامی ئەم ڕاپۆرتەدا، تۆنی ئیستانگیت، سەرۆکی لیژنەی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 ناڕەزایی دەربڕی و گوتی تێچوونی گشتی راستەقینەی ئەم پاڵەوانێتییە لە 2 ملیار یۆرۆ تێناپەڕێت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە قازانجی ئابووری چاوەڕوانکراو لە ئۆڵۆمپیاد “3 بۆ 5 ئەوەندەی ئەو بڕەیەیە.”
سەرۆکی لیژنەی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیادی پاریس ڕایگەیاند کە دادگای چاودێری سوودە درێژخایەنەکانی یارییەکانی لەبەرچاو نەگرتووە لەوانە وەبەرهێنانی ژێرخانی ئابووری کە ماوەیەکی زۆر پاش کۆتایی هاتنی ئۆڵۆمپیاد سوودی بۆ پاریسییەکان دەبێت و تەنیا تەرکیزی لەسەر خەرجکردنی خەرجیەکان کردووە. پاراستنی یارییەکان بەتایبەتی گران بوو. فەڕەنسا نزیکەی 665 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە بۆ بڵاوەپێکردنی 35 هەزار پۆلیس لە نزیک شوێنی چالاکییە جۆراوجۆرەکان.
No Comment! Be the first one.