چاویارنیوز – ئینتەر میامی لە یارییە گرنگەکەی ئەمڕۆدا بەرامبەر یانەی ناشڤیل لویس ناتوانێت لە سوارێز کەڵک وەربگرێت، پاش ئەوەی یانەی ئێم ئێڵ ئێس داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی ڕەتکردەوە.
خاڤیێر ماسکیرانۆی ڕاهێنەری ئینتەر میامی ڕۆژی هەینی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، سوارز هەوڵی داوە سزای یەک یاری هەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە سێیەم یاری زنجیرەکەدا یاری بکات و یارییەکە دیاری دەکات کە ئایا سەردەکەون بۆ قۆناغی پێش کۆتایی یان نا.
سزای سوارز بۆ دوورکەوتنەوە لە یەک یاری دوای ئەوەی مشتێکی لە ئەندی ناجار یاریزانی هندۆراسی داوە، بەسەریدا سپێنرا. ماسکیرانۆ ئاشکرای کرد کە خولەکە بە خێرایی داواکاری سوارزی ڕەتکردەوە.
ماسکیرانۆ وتی: یاریزانەکە خۆی داواکاری پێشکەش کرد، چونکە پێمان گوترا یانەکە ناتوانێت ئەو کارە بکات، ئەو داواکارییەکەی بە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی یانەکە تۆمارکرد، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک، ڕەتکردنەوەی وەرگرت.
ئێستا ئینتەر میامی بەبێ هێرشبەرە گۆڵکارەکەی دەبێت شەڕی سەرکەوتن بکات. ماکسیمیلیانۆ فالکۆنی بەرگریکاری یانەکە ڕایگەیاند، یارییەکەی ئەمڕۆ زیاترە لە تەنها یارییەکی ئاسایی بۆ هەموو یاریزانانی تیپەکە.
فالکۆن دەڵێت: دەزانین یارییەکە قورس دەبێت و وەکوو شەڕێک وایە. یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت: هەوڵدەدەین بە شێوازی خۆمان یاری بکەین، بەڵام دەبێت شەڕ بکەین و سەربکەوین، چونکە هەندێکجار ئەنجامی یارییەک هەر لەوێ یەکلایی دەکرێتەوە.
لیۆنێل مێسی و ڕۆدریگۆ دی پاوڵ لە کۆتا مەشقەکانی ڕۆژی هەینی لەگەڵ باقی تیپەکە مەشق و ڕاهێنانیان کرد و بڕیارە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ئامادەبن. هەروەها سوارز بەشداری لە دانیشتنێکی کۆمەڵەدا کرد، هەرچەندە ڕێگەی پێنادرێت یاری بکات. دەیڤد ڕیوس هێشتا بە تاک مەشق و ڕاهێنان دەکات و پێناچێت لە پێکهاتەکەدا بێت. هەروەها ئالان ئۆباندۆ ئامادەیە و دەتوانێت وەک یاریزانی یەدەگ بێتە ناو یاریگا.
No Comment! Be the first one.