چاویارنیوز ـــ هەڵمەتێک لە دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بۆ هەڵپەساردنی ئیسرائیل بەهۆی کۆمەڵکوژی وەرزشوانانی ئێران و فەلەستینی دەستیپێکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە ماڵپەڕی “مۆقاتێعە” بڵاویکردەوە کە هەڵمەتی “کارتی سوور نیشانی ئیسرائیل بە” لە کۆتاییدا دژی فیفا بووە لەلایەن بەکارهێنەرانی مەجازییەوە کە هەوڵدەدەن فشار بخەنە سەر یەکێتی تۆپی پێی جیهان(فیفا) بۆ ڕاگرتنی ئیسرائیل لە مەڕ بەشداری یارییەکان.
لەوەتەی شەڕی غەززە 21 مانگ لەمەوبەر دەستی پێکردووە، ئیسرائیل 439 یاریزانی تۆپی پێ کوشتووە. لە شەڕی 12 ڕۆژەی سەپێنراو لە دژی ئێرانیش، ڕژێمی زایۆن 43 وەرزشوانی ئێرانی لە وەرزشە جۆراوجۆرەکان شەهید کرد. ئەم هەڵمەتە جیهانییە چوار مانگ لەمەوبەر لە یاریگاکانی تۆپی پێ بەرامبەر ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئێستا لەلایەن بینەرانی زیاتر لە 80 یانەی وەرزشی لە 26 وڵاتی جیاوازەوە بەڕێوەچوو.
No Comment! Be the first one.