چاویارنیوز ـــ پڕداهاتترین یانەکانی موندیالی یانەکان تا قۆناغی پێش کۆتایی ناسێندران.
ڕیال مەدرید تاوەکو ئێستا وەک پڕداهاتترین هەڵبژاردەی جامی جیهانی یانەکانی ئەمریکا ناسێنراوە، دوای ئەوەی 86 ملیۆن دۆلار خەڵاتی لە فیفا بەدەستهێناوە.
ڕیاڵ لەم پاڵەوانێتییەدا 5 یاری ئەنجامداوە و تێکڕای 17 ملیۆن دۆلاری بۆ هەر یارییەک بەدەستهێناوە. بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ڕیال ڕووبەڕووی پاریس سانجێرمان ببێتەوە لە یاری پێش کۆتایی موندیالی یانەکاندا.
گوڤاری “مارکا” لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: ئەگەر ڕیال لە پاریس بباتەوە ئەوا داهاتەکەی بۆ 117 ملیۆن دۆلار بەرز دەبێتەوە و ئەگەر ببێتە پاڵەوان 40 ملیۆن دۆلاری تر وەردەگرێت. زۆرترین داهاتی تیپەکانی مۆندیالی یانەکان تا قۆناغی پێش کۆتایی بەم شێوەیەیە:
ڕیال 86 ملیۆن دۆلار
پاریس 61 ملیۆن دۆلار
چێڵسی 59 ملیۆن دۆلار
بایرن میونشن 57 ملیۆن دولار
دۆرتمۆند 57 ملیۆن دۆلار
No Comment! Be the first one.