چاویارنیوز – ئەو ئامارانەی لەسەر ئاستی یاریزانانی پێنج خولە بەناوبانگەکانی ئەوروپا بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە جارێکی دیکە لامین یەمال ناوی خۆی لە لووتکەی یەکێک لە گرنگترین پێوەرەکانی هێرشبردن تۆمارکردووە.
ئەستێرە لاوەکەی بەرشەلۆنە بە جیاوازییەکی بەرچاو بووەتە سەرکەوتووترین دریبلەری وەرزی ئێستا و ڕکابەرەکانی بەجێهێشتووە. بە 120 دریبڵی سەرکەوتوو، لامین یامال کەلێنێکی بەرچاوی دروستکردووە بە پلەی دووەمی ئەم لیستە، جێرمی دۆکۆ، ئەستێرەی بەلجیکی مانچستەر سیتی؛ یاریزانە باڵە خێراکانی مانچستەر سیتی کە 101 دریبڵی سەرکەوتووی بۆ ناوی خۆی تۆمارکردووە. ئەم بۆشاییە ئاماژەیە بۆ بوێری و متمانە بەخۆبوون و کوالیتی نائاسایی یەمال لە شەڕەکانی یەک بە یەکدا.
لەم ڕیزبەندیانەی خوارەوە ناوی ئەستێرە گەورەکان دەبینرێت. کیلیان مباپێ بە ٧٥ دریبڵی سەرکەوتوو لە پلەی سێیەمدایە، ڤینیسیۆس جونیۆر بە ٦٤ دریبڵی سەرکەوتوو و محەمەد کودۆس بە ٦٣ دریبڵ لە پلەی سێیەمدایە، پلەی یەکەمی یامال نەک هەر تیشک دەخاتە سەر بەهرە ناوازەکەی، بەڵکو ئەوەش نیشان دەدات کە ئەو یاریزانە گەنجە ئێستا بووەتە یەکێک لە مەترسیدارترین یاریزانە هێرشبەرەکانی تۆپی پێی ئەوروپا؛ یاریزانێک کە دەتوانێت لە هەر ساتێکدا بە یەک دریبڵ چارەنووسی یارییەک بگۆڕێت.
No Comment! Be the first one.