چاویارنیوز ـــ لامین یامال، ئەستێرەی تەمەن ١٨ ساڵانی یانەی بەرشەلۆنە لەم دواییانەدا ئامانجە گەورەکانی ئاشکرا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە تەنها یەکجار بە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ڕازی نابێت.
ئەو یاریزانە لاوە کە بە خێرایی بووەتە یەکێک لە یاریزانە سەرسوڕهێنەرەکانی تۆپی پێی ئەوروپا، ئامادەیە ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی تۆمار بکات و ببێتە گەنجترین براوەی خەڵاتەکە لە سەروبەندی ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی ٢٢ی ئەیلول لە پاریسدا.
تا ئێستا ژمارەی پێوانەیی بۆ گەنجترین براوە لەلایەن ڕۆناڵدۆ بوو کە لە ساڵی 1997 لە تەمەنی 21 ساڵیدا و لە 3 مانگدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستێکی ئیسپانی، یامال بەڕاشکاوی وتی: هاوڕێکانم دەزانن کە خەونی من ئەوە نییە تەنها یەک تۆپی زێڕین بەدەستبهێنم، ئامانجم ئەوەیە چەندین جار ئەم خەڵاتە بەدەستبهێنم. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر تۆپی ئاڵتونی بەدەستی نەگات، ئەوە تەنها لەبەر ئەوە دەبێت کە بەپێی پێویست هەوڵی نەداوە یان ئامادەکاری نەبووە.
ئەستێرە لاوەکە لە پاڵێوراوە سەرەکییەکانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵدایە، شانبەشانی عوسمان دێمبلی و ڤیتینای یاریزانی پاریس سانجێرمان و پێی وایە شایستەی ئەو خەڵاتەیە. ئەو پێی وایە بردنەوەی یەکەم تۆپی ئاڵتونی تەنها سەرەتایەکە، ئامانجی کۆتایی کۆکردنەوەی چەندین نازناوە لەم ئاستەدا.
ئەگەر یامال سەرکەوتوو بێت، ئەوا دەبێتە سێیەم ئیسپانی لە مێژوودا کە خەڵاتی بەناوبانگی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە، دوای لویس سوارێز و ڕۆدری. بەرشەلۆنە و هاندەرانی هیوادارن ئەو دیاردە گەنجە نەک هەر مێژوو تۆمار بکات، بەڵکو سەردەمێکی نوێ لە تۆپی پێی ئیسپانیا و ئەوروپا دەستپێبکات.
No Comment! Be the first one.