چاویارنیوز _ بەر لە تەواوبوونی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، پیشەگەرێکی زاخۆ کە دوو وەرزە یاریی بۆ یانەکە دەکات گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.
مۆیسس ، یاریزانی پیشەگەری بەڕازیلی و ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی زاخۆ، بە فەرمی و بەڕەزامەندی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی زاخۆ گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.
سەرچاوەیەک بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛ یاریزانەکە بە هۆی هەبوونی کێشەی خێزانی لە بەڕازیل نەیتوانیوە ئەم چوار یارییە لەگەڵ زاخۆ تەواو بکات و بۆیە بە ناچاری داوای کردووە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێننەوە، لە ئێستاشدا یاریزانەکە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی.
لە وەرزی 2023 _ 2024 وۆڵشیک لە یانەی لۆندرینای بەڕازیلیەوە پەیوەندی بە زاحۆوە کردبوو، لەگەڵ زاخۆ توانی دووگۆڵ تۆمار بکات.
No Comment! Be the first one.