چاویارنیوز ـــ میدیایەکی کاتالان هەوالی لە مەرجی بارسێلۆنا بۆ کڕینی راشفۆرد لە مانچستەر یونایتد داوە و دەڵێن مەرجێک هەیە بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە هەنگاو بنێت بۆ کڕینی ئەستێرەی ئینگلیزی مانچستەر یونایتد.
یەکێک لە دەنگۆی گەرم سەبارەت بە گواستنەوەی ئەم هاوینەیە پەیوەندی بە ئەگەری گواستنەوەی مارکۆس راشفۆرد لە مانچستەر یونایتد هەیە. دوای ئەوەی روبن ئاموریم سەرپەرشتی مانچستەر یونایتدی کرد، راشفۆرد بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ڕاهێنەری پورتوگالی لە پلانەکانی یانەکە دوورخرایەوە.
لە ئەنجامدا نیوەی دووەمی ئەم وەرزە بە شێوەی قەرز لە یانەی ئاستۆن ڤێلا یاریی کرد، بەڵام گواستنەوەی بە شێوەی قەرزی لە ڤیلا پارک بە ئەگەری دوور دادەنرێت بەهۆی مووچەی بەرزی ئەو یاریزانە. لەگەڵ ئەوەشدا، نە ئەو یاریزانە و نە مانچستەر یونایتد پەرۆش نین بۆ گەڕانەوەی بۆ ئۆڵدترافۆرد، بەلایەنی کەمەوە تاوەکو ئاموریم دەبێتە ڕاهێنەری تیپەکە، بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێت کە ئەگەری گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە هەبێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سپۆرت یانەی بەرسێلونا دژایەتی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە ناکات، بەڵام مەرجیان بۆ کڕینی ئەو یاریزانە فرۆشتنی “پاو ڤیکتۆرە” کە وەرزی ڕابردوو تووشی گرفتی زۆر بووەوە بۆ ئەوەی ناوی بخرێتە لیستی یانەکەیەوە لە لالیگا.
No Comment! Be the first one.