چاویارنیوز ـــ نیوکاسڵ چاوی لەوەیە گرێبەستی دوو ئەستێرەی گرنگی، درێژ بکاتەوە.
نیوکاسڵ یونایتد هەوڵدەدات ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هەمان قەیران لەگەڵ ئەلێکساندەر ئیساک بکات بە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی درێژکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ ساندرۆ تۆنالی و سڤێن بوتمان.
ئەو هەوڵە دوای گواستنەوەی مشتومڕاوی ئیساک دێت بۆ لیڤەرپوول لە هاوینی ڕابردوودا، کە بەهۆی ناڕازیبوونی لە مەرجەکانی گرێبەستەکەی و شکستهێنان لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە کاتی خۆیدا، ئەو گواسنەوەیە بۆ قەیران گۆڕا.
تۆنالی، یاریزانە ئیتاڵییەکەی تیپەکە، کە لە ساڵی 2023 لە میلانەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کرد، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تا ساڵی 2028 بەردەوامە، بەڵام دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە یانەکانی ئیتاڵی وەک یۆڤانتۆس ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن. بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییەکەی لە پێکهاتەی تیپەکەدا، نیوکاسڵ بەنیازە بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی نوێ ڕازی بکات لەگەڵ تیپەکەدا بمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە سڤێن بۆتمانی بەرگریکاری هۆڵەندی کە لە ساڵی 2022 لە یانەی لیلەوە پەیوەندی بە یانەی نیوکاسڵەوە کرد، تا ساڵی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نیوکاسڵدا ماوە، بەڵام بە پێگەی خۆی لە تیپی یەکەم ناڕازییە، ئەمەش وایکردووە یانە گەورەکانی وەک پاریس سان جێرمان و بایەر لیڤەرکوزن بیر لە گواستنەوەی بکەنەوە. نیوکاسڵ هەوڵدەدات بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی نوێ ڕازی بکات لەگەڵ تیپەکە بمێنێتەوە.
نیوکاسڵ لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ لە یانەکەدا بمێننەوە، بە ئامانجی دورکەوتنەوە لە دووبارەبوونەوەی کێشەکانی ڕابردوو. ئەم هەنگاوە ئیرادەی یانەکە بۆ مانەوەی یاریزانە سەرەکییەکان و بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ ڕکابەرییەکانی داهاتوو پیشان ئەدات.
No Comment! Be the first one.