چاویارنیوز ـــ “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاماژەی بە نیوکەمپ کردووە بە “قەڵای بەرشەلۆنە”؛ ناوی بردووە، یاریگایەک کە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی وەک هێمای هێزی بارسا وەرگرتەوە.
لەدوای کردنەوەی بەشێک لە نیوکەمپ دوای قۆناغە سەرەتاییەکانی ئاوەدانکردنەوە، تیپەکەی هانسی فلیک لە یاریگای خۆیدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و لە هەر پێنج یاریی دوایینی لەم یاریگایەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
لەم یارییانەدا بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ئەتلەتیک بلبائو و ئەلاوس و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەنتراخت فرانکفۆرت و ئۆساسۆنا بووەوە و توانی بە گشتی 14 گۆڵ تۆمار بکات و تەنها 3 گۆڵیشی لێ بکرێت. ئەم ئامارە سەرنجڕاکێشە دەریدەخات کە فلیک توانیویەتی ڕۆحی شەڕکردن و یەکگرتوویی تیمەکان بۆ بەرشەلۆنە بگەڕێنێتەوە؛ شتێک کە وەرزی ڕابردوو یەکێک بوو لە لاوازییە جددیەکانی یانەکە.
هەرچەندە هێشتا نیوکەمپ لە توانای تەواودا نییە، بەڵام کەشوهەوای نوێ و ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی هاندەران لە یاریگاکەدا، بووەتە هۆی ئەوەی یاریزانەکان گەشەیەکی بەرچاویان هەبێت. شارەزایان پێیان وایە ئەم گەڕانەوە بەهێزە بۆ یاریگای خۆی دەتوانێت ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە بگێڕێت لە تەحەدای بارسا بۆ نازناوی ئەم وەرزە.
یاریگای نیوکەمپ کە خەریکە دەبێتە یەکێک لە مۆدێرنترین یاریگاکانی ئەوروپا، جارێکی دیکە بووەتە گۆڕەپانی نومایشی هێرشبەری بەرشەلۆنە. هانسی فلیک بە متمانە و ڕێبازێکی دیسپلینکراوەوە نیشانی داوە کە دەتوانێت ئەم قەڵایە بکاتە شوێنێک کە قەت نادۆڕێت لە بەرانبەر ڕکابەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
No Comment! Be the first one.