چاویارنیوز – تیری هێنری پێی وایە بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لە ڕووی بەرگرییەوە ئەوەندە بەهێز نییە کە بتوانێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت.
شەوی چوارشەممە بەرشەلۆنە لە یارییەک بەرامبەر بە یانەی کڵب بروج توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ ئەنجامێکی یەکسانی بێت. ئەم ئەنجامە هەڵبژاردەی کەتەلۆنی لە پلەی ١١ی ڕیزبەندی چامپیۆنزلیگدا هێشتەوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێشتا چوار یاری ماوە کە ئەنجامی بدات.
هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دوای یەکسانبوونەکەی لە بەلجیکا جەختی لەوە کردەوە کە هیچ نیازێکی نییە شێوازی بەرگری تیپەکەی بگۆڕێت و وتی: ئێمە شێوازی بەرگریمان ناگۆڕین، لە هێڵی ناوەڕاستدا فشارێکی باشمان نەهێنا و بەرگریکردن لە خێراییەکەیان قورس بوو، دەبێت ئەم یارییە شیکاری بکەین و بزانین چۆن دەتوانین پێشبکەوین.
هێنری دووپاتی کردەوە کە بارسێلۆنا هیچ چانسێکی نابێت بۆ ڕکابەریکردن لەگەڵ یانەکانی وەک ئارسناڵ و بایرن میونشن ئەگەر بەردەوام بێت لە ناڕێکخراوی لە هێڵی بەرگریدا.
ناوبراو وتیشی: هەماهەنگی بەرگری زۆر خراپە، ناتوانیت بەو شێوەیە چامپیۆنزلیگ ببەیتەوە، زۆر قورسە، ئەمە بەرامبەر بروج بوو، ئەوانیش هەمان کێشەیان هەبوو بەرامبەر پاریس سانجێرمان، ساڵی ڕابردوو بەرامبەر بەنفیکا، دواتر بەرامبەر ڕیال مەدرید لە کلاسیکۆ و دواتر بەرامبەر ئینتەرمیلان، وەک دەزانن من بۆ ئارسناڵ و یۆڤانتۆس یاریم کردووە و لە بەرشەلۆنەش جامێکی زۆرم بەدەستهێناوە، بۆیە ئازارم دەدات کە ئەوە بڵێم چونکە حەزم لە قسەکردن لەبارەی یانە کۆنەکە بەو شێوەیە نییە، بەڵام دەبێت واقیعبین بین، هەر جارێک هیوای ئەوە دەخوازین سێ یان چوار گۆڵ تۆمار بکەین بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەوە بکەینەوە.
No Comment! Be the first one.