چاویارنیوز – فلۆریەن ویرتز، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول کە دواجار توانی یەکەم ئەسیستی خۆی بەرامبەر تۆتنهام تۆمار بکات دوای ١٦ یاری خولەکە، باسی لە یارییەکە و بارودۆخی تیپەکە و دۆخی یاریزانە پێکراوەکان کرد دوای سەرکەوتنی تیپەکەی لە یارییەکدا کە فشاری زۆری لەسەر بوو.
ویرتز لە سەرەتادا ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامەکەی کرد و وتی: خۆشحاڵین بەوەی سەرکەوتنمان بەدەستهێنا و سێ خاڵەکەمان بەدەست هێنا؛ ئەوە گرنگترین شت بوو، تا خولەکی ٧٠ زۆر باش یاریمان کرد، بەڵام دوای گۆڵەکەیان لە لێدانی سزا، یارییەکە کەمێک پشێوی و ئاژاوەگێڕانە بوو، لەم جۆرە یارییانەدا ئاساییە؛ کاتێک یاریزانی بەرامبەر گۆڵێک تۆمار دەکات، فشار دەخەنە سەر گۆڵی دووەم و دەبێت تۆ توانای تەواوکردنی یارییەکەت هەبێ.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە ڕەوتی باشتربوونی لیڤەرپوول کرد و ئاماژەی بەوەشکرد کە، هەموو هەفتەیەک شتەکان باشتر دەبن و لە یاریگادا هەست بەو شتە دەکەم، تیپەکە بەرەو باشتر دەڕوات و بەڕاستی دڵخۆشم کە لێرەم.
ئەستێرەی لیڤەڕپوول هەروەها سەبارەت به یاریزانه پێکراوەکان وتی: ئیساک به داخەوه زۆر بەختی لەگەڵدا نەبوو، هیوادارم پێکانەکەی زۆر جددی نەبێت و بەم زووانه بگەڕێتەوە بۆ تیپەکه و باش بێتەوە، پێموانییه پێکانەکانی تریش جددی بن.
لێدوانەکانی ویرتز دەریدەخەن کە لیڤەرپوول سەرەڕای ساتە سەختەکانی یارییەکە لەسەر ڕێگای پێشکەوتندایە و هەوڵدەدات لە هەفتەکانی داهاتوودا بە زیادکردنی هەماهەنگی و یەکگرتوویی بەردەوامی بە ئەنجامە ئەرێنییەکان بگات.
No Comment! Be the first one.