چاویارنیوز ـــ یانەی ئینتەر مەیامەی له ڕاگەیندراوێکدا بە فەرمی پێکانی ماسولکەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و کاپتنی یانەکەی ڕاگەیاند.
دەزگای ڕاگەیاندنی ئینتەر مەیامەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە و زانیاری نوێی لەبارەی دۆخی تەندرووستی لیۆنێل میسی هێرشبەر و کاپتنی یانەکە خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : ئەنجامی پشکنینی پزیشکی ئەوە دووپات دەکاتەوە کە لیۆنێل مێسی پێکانێکی سووکی ماسولکەی قاچی ڕاستی هەیە. بڕیاری گەڕانەوەی بۆ مەشقەکان و یارییە پێشبڕکێییەکان پشت دەبەستێت بە هەڵسەنگاندنی کلینیکی و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ پرۆسەی چارەسەرکردن. لیۆنێل مێسی دوای 11 خولەک لە دەستپێکردنی یاریی ئەم دواییەی یانەکەی لە جامی یەکێتیی ئەوروپا بەهۆی ئازاری قاچییەوە ناچار بوو یاریگا جێبهێڵێت. یارییەکە بە 2-2 یەکسان بوو.
ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئینتەر میامی لەم وەرزەی خولی تۆپی پێی ئینتەر مەیامەی ئەمریکادا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد. لە 18 یاریدا توانیویەتی 18 گۆڵ تۆمار بکات و 10 ئاسیستیش پێشکەش بکات.
No Comment! Be the first one.