چاویارنیوز ـــ ڕۆژنامەی مەدرید ڕەخنەی توندی لە قوتابییەکانی “چابی ئەلۆنسۆ” گرت و نمایشەکەیانی بە “کارەسات” وەسفکرد.
ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی مەدرید لە راپۆرتێکی ڕەخنەگراندا لەسەر تیپەکەی “چابی ئەلۆنسۆ” ڕیاڵ بە ئامێری یاری دەستی پاریس وەسفکرد. ڕیال دووەم قورسترین دۆڕانی خۆی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بەرامبەر پاریس سانجێرمان بەخۆوە بینی.
یاری پێش کۆتایی موندیالی یانەکان شەوی ڕابردوو لەنێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ بەڕێوەچوو.پاڵەوانی ئەوروپا نیوەی یەکەمی بە شێوەیەکی هێرشبەرانە دەستپێکرد و سوودی لە هەڵە کوشندەکانی بەرگریکارانی ڕیاڵ وەرگرت و بە ئەنجامی یەکلاکەرەوە 4-0 شەرمەزاریانی کرد.
ڕۆژنامەی “ئەی ئێس” لەم بارەوە دەنووسێت؛ دوێنێ ڕیال مەدرید کارەساتبار بوو.
هاندەرانی ڕیاڵ پشووەکانیان بەو هەستەوە بەسەر دەبەن کە ئەو درەوشانەوەی ڕیال کە لەم دواییانەدا بینیویانە لە ڕاستیدا خەیاڵ بوو. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتەی میدیای مەدرید، رودیگەر و ئاسێنسیۆ خراپترین نمایشیان لەم وەرزەدا پێشکەش کرد و دووانەکەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆس یەکلاکەرەوە نەبوون لە هێرشبردندا و لاوازترین ڕیاڵیان بۆ جیهان نیشاندا.
No Comment! Be the first one.