چاویارنیوز ـــ یانەی ڕیال مەدرید خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕایۆ ڤالیکانۆ ئامادە دەکات لەکاتێکدا سێبەری دۆڕانێکی قورس بەرامبەر لیڤەرپوول هێشتا بەسەر تیپەکەدا هەڵواسراوە.
ژابی ئەلۆنسۆ، سەرۆک ڕاهێنەری یانەی سپی پۆشەکان، ئێستا دەبێت ڕووبەڕووی یەکێک لە سەختترین ئاستەنگە ناوخۆییەکانی ببێتەوە لە یاریگای ڤیێخا؛ یاریگایەک کە لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە “مەیدانی مینێکی تەواو” بۆ ڕاهێنەرانی ڕیاڵ.
کارلۆ ئەنچیلۆتی لە سێ وەرزی ڕابردوودا نەیتوانیوە لەم یاریگایە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، هەروەها زێدان یەکێک لە کاردانەوە تیژەکانی ژیانی ڕاهێنەرایەتی خۆی نیشاندا دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر ڕایۆ لە ساڵی 2019دا. هەروەها ئامارەکان بە ڕوونی ئاماژە بە سەختی ئەم یاریگایە دەکەن. لە کۆی 12 یاریی یەکەمی ڕیال لە ڤیێخا، چوار دۆڕان و تەنها یەک یەکسانبوون تۆمارکراوە. تەنانەت لەو چەند بردنەوەیەشدا کە ڕیاڵ هەیبووە، وەکو بردنەوەی درەنگانی بنزیما لە ساڵی ٢٠٢٢دا و تا کۆتا خولەک یانەکە لە ژێر فشاردا بوو.
ئێستا چابی ئەلۆنسۆ تیپەکەی دەباتە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەدرید بە تاکە ئامانجی دووبارە بونیادنانەوەی متمانەیان و مانەوە لە پێشەنگی ڕیزبەندی. بەهۆی جەماوەرێکی پڕ لە سۆز و کەشوهەوای توند، ڤیکێس دەتوانێت ببێتە “ئەنفیڵدی دووەم” بۆ ڕیال، یاریگایەک کە بەهای بردنەوە تێدا، زیاتر دەبێت لە تەنها سێ خاڵ.
No Comment! Be the first one.