چاویارنیوزـــ پیاوی ساڵی فیفا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ بەدوای گواستنەوەی مێژووییە بۆ خولی سعوودیە.
پەیوەندی نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرە بەڕازیلی لەگەڵ بەڕێوەبەری یانەی ڕیال تێکچووه و ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەمڕۆ شەممه ڕایگەیاند: هۆکاری سەرەکی پچڕانی پەیوەندییەکانی ڤینیسیۆس لەگەڵ ڕیال پێشنیاری 300 ملیۆن یۆرۆی سعودیه بووه ئەگەر ڤینیسیۆس بچێتە خولی سعودیە، ئەوا دەبێتە پڕداهاتترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیهاندا.
پرۆژەی سعودییەکان بۆ دامەزراندنی ڤینیسیۆس ساڵی ڕابردوو دەستی پێکرد. لەگەڵ ئەوەشدا ئەستێرەی بەرازیلی پێنج جار پێشنیارەکەی سعودیەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام بەم دواییانە بەهۆی خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان یاریزانەکە و کارگێڕیەکەی، سعوودی هەنگاوی ناوە بۆ ڕاکێشانی ڤینیسیۆس. ڕۆژنامەی ئیسپانی دەڵێت ڤینیسیۆس مانگی ڕابردوو هەموو ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ ڕیاڵ تەواو کردبوو، بەڵام لە دوایین ساتدا لە ڕێککەوتنەکە پاشگەزبۆوە و داوای مووچەیەکی یەکسانی لەگەڵ ئێمباپێ کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی سپۆرت “فلۆرێنتینۆ پێرێزی” سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید زۆر تووڕە بووە لەو کارەی ڤینیسیۆس و زیادکردنی مووچەکەی قبوڵ نەکرد و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕاگرت و ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر سندوقی وەبەرهێنانی سعودییەیە بۆ ئەوەی سوود لەو دەرفەتە وەربگرن.
No Comment! Be the first one.