چاویارنیوز – بڕیارە هێزی یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی (VAR) لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تایمز ئەمڕۆ سێشەممە، ٢ی دیسەمبەر، لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا، کاریگەری تەکنەلۆژیای یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی (VAR) “دوو هێندە” دەبێت.
بڕیارە دەستێوەردانی سیستەمەکە لە یارییەکانی تۆپی پێدا لە ٣ حاڵەتەوە بۆ ٦ حاڵەت زیاد بکات.
پێشتر یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆ بۆ پێداچوونەوە بە گۆڵ و لێدانە سزاکان و کارتی سووری ڕاستەوخۆ و هەڵەی ناسنامە بەکاردەهێنرا.
بەڵام گۆڤاری تایمز دەنووسێت کە، هێزی VAR لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا زیاد دەکات، ئەو 3 حاڵەتە نوێیەش بریتین لە: پێداچوونەوە بە گۆشە (ئایا تۆپەکە بە تەواوی هێڵەکەی بەزاندووە یان کام یانە دواجار بەرکەوتنی هەبووە)، پێداچوونەوە بە کارتی زەردی دووەم (کە دەبێتە هۆی دوورخستنەوە) و پێداچوونەوە بەو حالەتانی کە دەبێتە هۆی کارتی زەردی دووەم.
فیفا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە هەر پێداچوونەوەیەک بە VAR پێویستە لە ماوەی “چەند چرکەیەکدا” ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی دواکەوتن، هاوشێوەی تەکنەلۆژیای ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیک لە مۆندیالی قەتەردا ڕوونەدات.
No Comment! Be the first one.