چاویارنیوز ـــ وەرزشوانان، ماموستایان و ڕۆژنامەنووسان و توێژەرانی کەنەدی داوای هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردنی تیپی تێنسی ئیسرائیلیان کردووە لە پاڵەوانێتی جامی دیڤیس کە ئەم وڵاتە میوانداری دەکات.
لە کاتێکدا یاریزانانی تێنسی زایۆنی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جامی دیڤیس کە کەنەدا میوانداری دەکات، ئامادە دەکەن بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ٤٠٠ وەرزشوان، مامۆستای زانکۆ، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر داواکارییەکیان واژۆ کردووە کە تێیدا داوای ڕێگریکردن لە بەشداریکردنی ئیسرائیلییەکان لەو پاڵەوانێتییە دەکەن کە لەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت.
سوپای ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی ٢٣ مانگەی دژ بە غەززە ٨١٠ وەرزشکاری فەلەستینی کوشتووە.
پێشتر هەڵمەتە گەورەکان دژی ئیسرائیل لە بواری وەرزشدا، وەک هەڵمەتی “کارتی سوور پیشانی ئیسرائیل بدە”، لە ٨٢ یاریگای تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان لە ٢٣ وڵاتی جیاوازدا ئەنجام دەدرا.
بڕیارە پاڵەوانێتی جامی دیڤیس لە مانگی ئەیلولدا لە شاری هالیفاکسی پایتەختی کەنەدا بەڕێوەبچێت.
بڵاوکراوە بەریتانییەکە باس لەوە دەکات کە واژۆکارانی نامەکە پێیان وایە یاریکردن لە بەرانبەر وەرزشوانانی ئیسرائیل جۆرێکە لە پشتگیریکردن لە کارەکانی ڕژێمی زایۆنی کە بە “جینۆساید” و “تاوانی جەنگ” تۆمەتبار دەکرێت.
No Comment! Be the first one.