چاویارنیوز _ گاریس بەیل دەیەوێت یانەی پلیمۆس ئارگیلی ئینگلیزی بکڕێتەوە کە لە چامپیۆنشیپ بەشداریی دەکات و یانەیەکی پلە یەکی ئینگلیزییە.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، گاریس بەیل ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی وێڵز و یانەکانی ریال مەدرید و تۆتنهام لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی یانەی پلیمۆس بکڕێتەوە، گفتوگۆیەکان بەرەو پێشەوە چوون و ئەستێرە وێلزییەکە نزیکە ببێتە خاوەنی یانەکە.
رۆژنامە بەریتانییەکە راشیگەیاندووە، گاریس بەیل لە رێگای کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگفتوگۆدایە دەیەوێت هاوشێوەی ئەوەی لوکا مۆدریچ لە سوانزی سیتی کردوویەتی، پشکەکانی یانەی پلیمۆس بکڕێتەوە و هەردوولا چەند قۆناخێکیان لە گفتوگۆیەکانی نێوانیان بڕیوە.
گاریس بەیل دەیەوێت هەمان رێچکەی دەیڤد بێکهام بگرێت کە بەشێکی پشکەکانی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی کڕییەوە و بەمدواییانە هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیوس جونیۆر و ئێنگۆلۆ کانتێ و سیسک فابریگاس و تێری هێنریش هەمان هەنگاویان نا و بوونە خاوەنی بەشێک لە پشکەکانی چەند یانەیەک.
یانەی پلیمۆس ساڵی 1886 دامەزراوە و بەهای ئەو یانەیە لە بۆرسە 26.35 ملیۆن یۆرۆیە، کە هەرگیز نەگەیشتووەتە ریزی یانە نایابەکانی پرێمەرلیگ.
No Comment! Be the first one.