چاویارنیوز _ سێریا ئەی کە وەکوو گەورەترین خولی ئیتاڵیا دادەنرێت، بەنیازە یارییەک لە نێوان میلان و کۆمۆ لە ئوسترالیادا رێکبخات.
بەرپرسانی باڵای سێریا ئەی بەنیازن بۆ یەکەمجار لە مێژووی خولەکانی ئەوروپادا، یارییەکی خولەکە لە دەرەوەی ئەوروپا رێکبخەن و دانوستانەکان لەبارەی وادە و شوێنی یارییەکەش نەنجام دراوە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، سێریا ئەی دەیەوێت، یاریی نێوان میلان و کۆمۆ لە شوبات/فێبرییەری داهاتوو لە شاری پێرس لە ئوسترالیا ڕێکبخاکات.
بڕیارە یارییەکە لە 7-8ی مانگی فێبرایەر لە سان سیرۆ بکرێت، بەڵام بەهۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی زستانەی میلانۆ کۆرتینا، بیرۆکەی گواستنەوەی یارییەکە بۆ دەرەوەی ئیتاڵیا دروستبووە.
پێشتر بەڕێوەچوونی یارییەکانی خول لە دەرەوە وڵات قەدەخەبوو، بەڵام لە ئەپریل/نیسانی رابردوو، کۆمەڵێک رێکخراوی وەرزشی، لەڕێگەی دادگا کەیسەکەیان یەکلاییکردەوە و لە ئایار/مایسی 2024، فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ پڕۆژەکەی پەسندکرد.
No Comment! Be the first one.