چاویارنیوز – یانەی سانتۆس بە فەرمی ڕایگەیاند کە گابرێل باربۆسا هێرشبەری تەمەن ٢٩ ساڵ و ناسراو لە تۆپی پێی بەڕازیلدا گەڕاوەتەوە بۆ تیپەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی یانەکە، یاریزانەکە درێسی سانتۆس لەبەر دەکات لەگەڵ گرێبەستێکی کارا تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦؛ گواستنەوەیەک کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە میدیاکانی بەرازیل و ئەمریکای باشووردا ڕەنگدانەوەی هەبووە.
گابرێل باربۆسا ناسراو بە گابیگۆڵ، یەکێک بووە لە کەسایەتییە گرنگەکانی تۆپی پێی بەڕازیل لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا. ناوبراو تۆپی پێی پڕۆفشناڵی لەگەڵ سانتۆس دەستپێکرد و زۆری نەخایاند بە درەوشاوەیی لەم تیپەدا وەک یەکێک لە بەهرەمەندە گەورەکانی نەوەی خۆی ناسرا. ئەم ئاستە بەرزە وایکرد لە ساڵانی دواتردا بچێتە تۆپی پێی ئەوروپا و دواتر بگەڕێتەوە بەڕازیل.
هەرچەندە کاتەکانی لە ئەوروپادا وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکراو نەڕۆیشت، بەڵام گەڕانەوەی بۆ تۆپی پێی ئەمریکای باشوور، بەتایبەتی لە فلامینگۆ، وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە ژیانی وەرزشیدا. گابرێل نازناوی گرنگی لەگەڵ فلامینگۆ بەدەستهێنا، لەنێویاندا جامی لیبرتادۆرێس و نازناوی خولی بەڕازیلی و جارێکی دیکە وەک هێرشبەرێکی یەکلاکەرەوە خۆی جێگیرکرد.
ئێستا گەڕانەوەی بۆ سانتۆس زیاتر لە گواستنەوەیەکی سادە سەیر دەکرێت. ئەم بڕیارە قورساییەکی بەرزی سۆزداری بۆ هاندەرانی سانتۆس هەڵدەگرێت. هەروەها لە ڕوانگەی تەکنیکییەوە، سانتۆس هیواخوازە ئەزموون و کەسایەتی و توانای گۆڵکردنی بتوانێت یارمەتی تیپەکە بدات و لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکاندا سەقامگیری بکات.
هەروەها گابرێل باربۆسا خۆی لە یەکەم کاردانەوە نافەرمیەکانیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم گەڕانەوەیە بە بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەبینێت و بەنیازە ڕۆڵێکی سەرکردایەتی بەرچاوتر لە تیپەکەدا بگێڕێت. گرێبەستەکە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ دەریدەخات کە ئەم هاوکارییە کورتخایەن نییە و یانەکە ئەکاونتێکی تایبەتی لەسەر کردۆتەوە وەک یەکێک لە پایەکانی پڕۆژەی داهاتوو.
No Comment! Be the first one.