چاویارنیوز ـــ “کیلیان ئمباپێ” لە دوو لایەنەوە بەدوای تۆڵەسەندنەوە لە پاریس سانجێرمان دەگەڕێت.
بڵاوکراوەی “ئاس” ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی “یاری تۆڵەسەندنەوە” بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕووبەڕوو بوونەوەی کیلیان ئمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە یارییەکەی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان لە قۆناغی پێش کۆتایی موندیالی یانەکاندا.
ئمباپێ بە چوونی بۆ یانەی ڕیالی مەدرید هیچ سوودی بۆ پاریس نەگەیاند، بۆیە پەیوەندییەکەی لەگەڵ یانەکە تێکچووە.
ئمباپێ هاوینی ڕابردوو دوای ساڵێک شەڕ لەسەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی بەرەو یانەی ڕیال مەدرید ڕۆیشت.
شێوازی جێهێشتنی ئمباپێ لە پاریس ناڕەزایی زۆری لای بەڕێوەبەرانی یانە فەرەنسییەکە دروستکرد.
بڵاوکراوەی مەدرید نوسیویەتی، چیرۆکێک لە ژووری جلگۆڕینی پاریسدا هەیە کە ڕۆیشتنی کیلیان ئمباپێ بووەتە هۆی ئەوەی تیپەکە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، هەر ئەمەش وایکردووە ئەستێرە فەرەنسییەکە بەدوای تۆڵەسەندنەوە لە تیپی پێشووی خۆیدا بێت.
هەروەها بڵاوکراوەی “ئیکیپ”ی فەرەنسی پێی وایە ئەم یارییە جۆرێکە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان ئمباپێ و ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان کە دوای جیابوونەوەیان بەهۆی داواکاری کارەکانیانەوە ڕووبەڕووی دادگا بوونەوە.
No Comment! Be the first one.