چاویارنیوز ـــ ئەندریک هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ڕیال مەدرید وەک چارەسەرێکی ئایدیاڵ لە مانگی یەکدا دەرگای بەڕووی ئۆڵۆمپیک لیۆنیدا کردەوە و ئارەزووی گواستنەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ بە خواستن دەربڕی تا مانگی حوزەیرانی 2026، ئەو گواستنەوەیە دەتوانێت لە یاریکردن لەسەر کورسی یەدەگ لە یاریگای بێرنابیۆ ڕزگاری بکات و چانسی یاریکردنی بۆ بەڕازیل لە مۆندیالی 2026دا زیاد بکات.
ئەو هەواڵە کە لەلایەن فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی پێشەنگی گواستنەوەی یاریزانانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە دەردەخات کە یانەی لیۆن پلانی وەرزشی خۆی بۆ ئەندریک خستووەتەڕوو و مانگی داهاتوو بیر لە هەموو بژاردەیەک دەکاتەوە. هەروەها یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی بە خواستن دەکات بەبێ ئەوەی بژاردەیەک بێت بۆ کڕینی.
لە کاتێکدا کە هەوڵەکان بۆ گۆاستنەوەی ئەندریک لە هەموو کاتێک چڕتر بووەتەوە بەهۆی ڕکابەریی یاریزانانی وەک مانچستەر یونایتد و تۆتنهام و ئۆڵۆمپیک مارسیلیا، یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەرەنسی کە مێژوویەکی هەیە لە پەروەردەکردنی بەهرەمەندە هێرشبەرە گەنجەکان، لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم زستانەدا دەستی باڵای هەیە.
کاتێک ئەندریک لە یانەی پالمێراسەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، چاوەڕوان دەکرا جێگەی کەریم بنزیما بگرێتەوە، بەڵام لەم وەرزەدا تووشی پێکان و ڕکابەرییە توندەکانی کیلیان ئمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ گۆس بووە و لە ژێر دەستی “ژابی”دا یاری نەکردووە، و پێیەی کە بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگدا بوو، بووتە هۆی ئەوەی کە بیر لەوە بکاتەوە کە بە شێوەی خواستن یانەکە بەجێبهێڵێت.
No Comment! Be the first one.