چاویارنیوز – ئەلڤارۆ ئاربێلۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید داوای لە یوفا کرد ڕێوشوێنی توند و تۆڵ بگرێتەبەر، دوای ئەوەی تۆمەتەی ڕەگەزپەرستانەیان بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر خستووەتەڕوو.
گوایە جیانلوکا پرێستیانی یاریزانی یانەی بەنفیکا لە یاریی گەڕانەوەی هەفتەی ڕابردووی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگدا بە سوکایەتییەکی ڕەگەزپەرستانە ئەستێرە بەڕازیلیەکەی کردۆتە ئامانج.
ئاربێلۆا پێش یاریی گەڕانەوە لە بێرنابیۆ پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە سەردەمی کردەوەی سیمبۆلیک کۆتایی هاتووە و داوای لێکۆڵینەوەی جددی لە ڕووداوەکە کرد. ئەو دۆسیەیەی بە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئەوروپا وەسف کرد و بە ئاماژەدان بە هەڵمەتەکانی پێشووی دژە ڕەگەزپەرستی.
ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی؛ دەرفەتێکی گەورەمان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی خاڵی وەرچەرخانێک لە شەڕی دژی ڕەگەزپەرستیدا دروست بکەین. هیوادارین، یان باشتر بڵێم، هیوادارم، ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە. وەک وتمان و وتوومانە… سەرنجمان لەسەر پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و ئەنجامدانی کارە دروستەکانە لە یاریگا و دانانی نمایشێکی نایاب بۆ بردنەوەی یارییەکان. ئەوە هەموو وزە و ماندووبوونمان خستۆتە ناویەوە و ئەوەش ئەوەیە کە دەمانەوێت سبەی بیبینین. بێگومان ئەوەی تریش پەیوەستە بە ئێمەوە. یان لانی کەم ئەوە کاری ئێمە نییە بڕیاریان لەسەر بدەین؛ ئەوە کاری یەکێتی ئەوروپایە.
No Comment! Be the first one.