چاویارنیوز ـــ بەرگریکاری چەپی ئارسناڵ نزیکە لە گواستنەوە بۆ یانەی فولهام.
یانەی فولهامی لەندەن بەھۆی مێژووی یاریکردنی”زینچێنکۆ” لە چامپیۆنزلیگ و هەروەها توانا تەکنیکییەکانی،گرنگییەکی زۆری بۆ گواستنەوەی نیشانداوە. دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانە و نوێنەرانی زینچنکۆ لە مانگی حوزەیران دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامن.
لەلایەکی دیکەوە ئارسناڵیش ئامادەیە ئەو یاریزانە ئۆکراینییە تەمەن 28 ساڵە بفرۆشێت و نرخی گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئۆکراینییەشی ڕاگەیاندووە کە نزیکەی 17.3 ملیۆن یۆرۆیە. جگە لە فولهام، یانە ئیتاڵییەکەی میلانیش گرنگی بە زینچنکۆ دەدات و بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت بۆ تیۆ هێرناندێز کە بەم دواییە ڕووی لە یانەی هیلالی سعودیە کرد.
زینچنکۆ لە هاوینی ٢٠٢٢ەوە لە یانەی ئارسناڵدایە و وەرزی ڕابردووش ٢٣ یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و یەک گۆڵی تۆمارکردووە و یەک ئەسیستیشی پێشکەشکردووە. بەپێی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت، بەهای ئێستای ئەو یاریزانە بە نزیکەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت. گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ ئارسناڵ تا هاوینی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.
No Comment! Be the first one.