چاویارنیوز ـــ محەممەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ چەند ئامۆژگاریەکی گرنگی پێشکەش بە دیاردەی لاوی تیپەکە “ڕیۆ نگۆمۆها” کرد.
نگۆمۆها گۆڵی بردنەوەی لیڤەرپوڵی لە کاتی وەستان بەرامبەر نیوکاسڵ تۆمارکرد و بووە چوارەم گەنجترین گۆڵکاری مێژووی پریمەرلیگ و بچووکترین گۆڵکاری مێژووی لیڤەرپوول لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، هەروەها دووەم یاریزانی تەمەن ١٦ ساڵە کە گۆڵی بردنەوە لە پریمەرلیگ تۆمار بکات، دوای “واین ڕۆنی”.
سەڵاح لە پۆدکاستەکەی مێن ئین بلیزەرزدا وتی: پێم وت لە سۆشیال میدیا دووربکەوێتەوە، بۆ ئەوەی دڵخۆشییەکانی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیدا بەش بکات و بەدوای ڕەزامەندی دەرەکیدا نەگەڕێت، چونکە هەست بە واقیعی ناکات، هەندێک یاریزان زۆر بە خێرایی دەگەنە لوتکە و و دواتر دەکەون، پێم وت کارێکی زۆر بکات و بە خۆبەزلزان نەبێت خۆشبەختانە پاڵپشتییەکی باشی لەلایەن ڕاهێنەر و ئارن سلۆت و یاریزانانی تیپەکەوە هەیە.
ئێستا نگۆمۆها هیوادارە هەلی زیاتری لە تیپی یەکەم بەدەستبهێنێت، هەرچەندە ڕکابەریی یاریزانانی وەک هوگۆ ئێکیتیک و ئەلێکساندەر ئیساک دەبێتە هۆی قورسکردنی کاری ناوبراو. دوای پشووی نێودەوڵەتی لیڤەرپوول لە 14ی ئەیلول بەرامبەر بێرنلی دەگەڕێتەوە یاریگاکان. یاریزانانی سلۆت لە دوایین یاریدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ئارسناڵیان بردەوە، ئەمەش بەهۆی لێدانێکی نایابی دۆمینیک سزۆبۆسلۆوە بوو.
No Comment! Be the first one.