چاویارنیوز ـــ هێرشبەری یانەی “تەرجی تونسی” ئاهەنگی سەرکەوتنی تیپەکەی بەرانبەر هەڵبژاردەی ئەمریکی لەگەڵ هاندەرانی فەلەستینیدا به شدارکرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئەلجەزیرە “یوسف بەلالی” هێرشبەری یانەی تەرجی تونس ئاهەنگی بردنەوەکەی بەرامبەر یانەی لۆس ئەنجلس گێڕا و هاندەران ئاڵای فەلەستینیان بەرزکردبووەوە. پێشتر “حوسێن ئەلشەحات” ئەستێرەی یانەی ئەهلی میسری و ڕاهێنەری ئیسپانی تیپەکە پاڵپشتی خەڵکی غەززەیان کردبوو لە مۆندیالی یانەکانی ئەمریکا بە دەستبەندێک کە دروشمی “فەلەستین ئازاد” لەسەری نووسرا بوو.
ئەلجەزیرە بڵاویکردووەتەوە کە یانەی “تەرجی” یەکەم سەرکەوتنی خۆی لەمێژووی پاڵەوانێتییەکانی یانەکاندا بەدەستهێنا و ئەم سەرکەوتن و تۆمارە مێژووییەی لەگەڵ هاندەرانی فەلەستین گێڕا. بەگوێرەی ڕاپۆرتی تۆڕی قەتەر، سەرەڕای یاسای توند لە کاتی مۆندیالی یانەکان لە ئەمریکا کە پشتگیری فەلەستین قەدەغە دەکات، هاندەرانی تۆپی پێ ڕێگایەک دەدۆزنەوە بۆ هێنانی ئاڵای فەلەستین بۆ ناو یاریگاکان بۆ دەربڕینی هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خەڵکی غەززە.
No Comment! Be the first one.