چاویارنیوزــــ یانەی بایرمیونشن چاوی لە ئەستێرەی هاوینەی بەرشەلۆنە کردووە.
لەکاتێکدا بەرشەلۆنە گرێبەستی کۆتایی خۆی بۆ کڕینی “نیکۆ ویلیامز” ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕادەگەیەنێت، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “ئێکیپ”دەڵێت؛ بایرن میونشن دەستبەرداری کڕینی ئەم ئەستێرەیە نابێت تەنانەت لە دوایین خولەکیشدا.
یانەی میونشن مووچەی ئەستێره ئیسپانییەکەی تا 2 ملیۆن زیاتر له بەرشلۆنه داناوه یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی رابردووەوە بەدوای کڕینی ئەم ئەستێرە ئیسپانییە لە یانەی بیلباو دەگەڕێت و پێویستی بە 58 ملیۆن یۆرۆ هەیە، کە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بکڕێت.
ڕۆژنامەی سپۆرت نووسیویەتی کارگێڕانی یانەی بەرشلۆنه گەیشتوونەته ڕێککەوتنێک بۆ گرێبەستێکی 7 ساڵه به مووچەی ساڵانەی 8 ملیۆن یۆرۆ بۆ ویلیامز هەرچەندە ڕۆژنامە “ئێکیپ” دەڵێت؛ بایرن میونشن بە مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆ لە ویلیامز نزیک دەبێتەوە.
No Comment! Be the first one.