چاویارنیوز – یانەی فەنرباخچە لە سەروبەندی گواستنەوەی زستانەدا یەکێک لە پڕۆژە گەورەکانی خۆی دەستپێکرد.
بەگوێرەی میدیاسێت، یانە تورکییەکە ئامادەیە ئۆفەرێک پێشکەش بکات بۆ ئەوەی داڤید فرازی یاریزانی ئینتەرمیلان ڕابکێشێت؛ ئۆفەرێک لە شێوەی گواستنەوەی قەرز بە بڕگەی کڕین بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش جددییەتی تەواوی فەنرباخچە لەم کەیسەدا نیشان دەدات.
فرازی لەم چەند ساڵەی دواییدا بووە یەکێک لە یاریزانە جێی متمانەی تۆپی پێی ئیتاڵیا. جوڵەی بەرز و ئامادەبوونی کاریگەری و توانای تۆمارکردنی گۆڵ لە هێڵی دووەم و دیسیپلینی تاکتیکی وایکردووە ببێتە پارچەیەکی بەنرخ بۆ هەر تیپێک. هەمان ئەم تایبەتمەندیانە وایکردووە فەنرباخچە بە پارچەیەکی سەرەکی بزانێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تیپەکەیان؛ یاریزانێک کە بتوانێت دەستبەجێ جیاوازی دروست بکات.
بەڵام ڕێگای گواستنەوەکە ئەوەندە نەرم و نیان نییە. بەپێی زانیارییەکان، فرازی خۆی دڵنیا نییە لە گواستنەوەی بۆ خولی تورکیا. هۆکاری سەرەکی ئەم دوودڵییە، دۆخی لاوازی ژیانی پرۆفشناڵی خۆیەتی. فرازی لە لێواری مۆندیالی ٢٠٢٦دایە و ئەولەویەتی سەرەکییەکەی پاراستنی پێگەی خۆی لە تۆپی پێی ئیتاڵیا و مانەوەی لە ڕاداری هەڵبژاردەی نیشتمانیدایە. یاریکردن لە خولی ئیتاڵیا، بۆ ئەو، بەختی باشتر بۆ بینین و جێگیرکردنی شوێنی خۆی لە پێکهاتەی ئازۆریدا دەڕەخسێنێت.
لە ڕوانگەی ئینتەرمیلانەوە فرۆشتن یان تەنانەت قەرزکردنی فرازی بڕیارێکی ئاسان نییە. ئەو بەشێکە لە خولانەوەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە و ڕۆشتنی کاریگەری لەسەر هاوسەنگی پێکهاتەکە هەیە، هەرچەندە پێدەچێت بڕگەی کڕینی 40 ملیۆن یۆرۆ وەسوەسەئامێز بێت.
بە گشتی دۆسیەکە لە پێکدادانی دوو ڕوانگەوە کۆتایی دێت: خواستە دارایی و وەرزشییەکانی فەنەرباخچە لە بەرامبەر وریایی پرۆفشناڵی فرازیدا. هەرچەندە ئۆفەرەکە زۆرە، بەڵام بۆ ئەو یاریزانە ئیتاڵییە پێدەچێت ڕێگای مۆندیال گرنگتر بێت لە گواستنەوەیەکی پڕداهات.
No Comment! Be the first one.